سیستانی پەیامی خۆی ڕاگەیاند

هەواڵ / عێراق :: 16/05/2019‌ :: 202‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

كەسایەتییەكی نزیك لە ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەی عێراق لەگەڵ سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆبووەتەوە، لەو كۆبوونەوەیەدا پەیامی گرنگی بە عادل عەبدولمەهدی راگەیاندووە.

 
بەپێی چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار بۆ میدیا عێراقییەكان، عەبدولهادی ئەلحەكیم پەرلەمانتاری پێشووی عێراق و یەكێك لە كەسە نزیكەكانی نووسینگەی ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەی عێراق هەفتەی رابووردوو لەگەڵ سەرۆك وەزیران و سەرۆك كۆمار و سەرۆكی پەرلەمانی عێراقدا كۆبووەتەوەو چەند پەیامێكی گرنگی ئایەتوڵڵا سیستانی بەو سێ لێپرسراوە گەورەیەی عێراق راگەیاندووە، كە گرنگترینیان پەیامی سیستانی بووە بۆ عادل عەبدولمەهدی.

سەرچاوە ئاگادارەكان دەڵێن: "پوختەی نامەكەی سیستانی بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەوەیە كە پێویستە عێراق خۆی بەدوور بگرێت لەو بارە ئاڵۆزەی كە ئێستا لە نێوان تاران و واشنتندا لە ئارادایە". 

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: هەندێك میلیشیای عێراقی لەم هەڵوێستەی سیستانی ئاگادارن، بەڵام مەرج نییە پێوەی پابەندبن.

پ: ك. س
بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure