ئێران ئاستى هه‌ڕه‌شه‌كانى به‌رزده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 4973‌ جار بینراوە
ئه‌میر حاته‌مى، وه‌زیرى به‌رگرى ئێران

دواڕۆژ

وه‌زیرى به‌رگرى ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت: وڵاته‌كه‌ى شكست به‌ هاوپه‌یمانى ئه‌مریكا و ئیسرائیل ده‌هێنێت. 


ئه‌میر حاته‌مى، وه‌زیرى به‌رگرى ئێران رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ى له‌وپه‌ڕى ئاماده‌باشیدایه‌ له‌ رووى سه‌ربازییه‌وه‌ رووبه‌ڕووى هه‌موو جۆره‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ببێته‌وه‌.

وتیشى: "وڵاته‌كه‌ى شكست به‌ هاوپه‌یمانى ئه‌مریكا و ئیسرائیل دەهێنێت". 

ئه‌م لێدوانه‌ى وه‌زیرى به‌رگرى ئێران پاش ئه‌وه‌ دێت كه‌ واشنتن كه‌شتیى فڕۆكه‌هه‌ڵگرى ئه‌براهام لینكۆڵن و ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ى جه‌نگى و هێزى سه‌ربازى و موشه‌كى پاتریۆتى له‌ ناوچه‌ى كه‌نداودا جێگیركردووە.

ده‌سته‌ى ئه‌ركانى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى ئاشكراى كردووە له‌و لایه‌نانه‌ى كه‌ به‌ دوژمن ناوی بردن و هۆشداریدانێ له‌ ئه‌نجامدانى هیچ كرده‌وه‌یه‌كى دوژمنكارانه‌. 

ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه‌ بارگرژییه‌كانى نێوان كۆمارى ئیسلامى ئێران و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا پێى ناوه‌ته‌ قۆناغێكى دژواره‌وه‌ و هه‌ردوولا هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌نجامدانى هێرش بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى یه‌كتر ده‌كه‌ن.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure