٢٧ تۆن خورما لەناو دەبرێت

هەواڵ / ئابوری :: 6 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 194‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد

بەگومانی خراپ بوون، ئاسایشی سلێمانی‌ ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خورمادا گرتووه‌ و ره‌وانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی كردووه‌ بۆ ئه‌نجامدانی كاری پێویست به‌رامبه‌ری‌.


گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامێتی سلێمانی بەدواڕۆژی ڕاگەیاند: له‌لایه‌ن به‌شی ئابوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانییه‌وه‌، له‌ عه‌لوه‌ نوێكه‌ی شاری سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر بڕی (27) تۆن خورمادا گرتووه‌ كه‌ گومانی خراپ بوونی لێكردووه‌ و ره‌وانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی كردووه‌ بۆ كاری پێویست. 

ڕاشیگەیاند: ئه‌و خورمایه‌ی ‌خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه‌ له‌ بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغی بكاته‌وه‌ له‌جۆری (زوهدی) بووە ، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی پشكنینی بۆ كراوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ شیاوی خواردن نییه".

‌ئاماژەی بەوەشدا: ته‌واوی خورما ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه‌ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

 

پ: ک. س

بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure