موسڵ؛ سوپاى عێراق رێگاى 60 گوندى زومماری گرتووه‌

هەواڵ / عێراق :: 15/05/2019‌ :: 113‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بورهان یه‌حیا


ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا راگه‌یاند؛ فرقه‌ى 15 سه‌ر به‌ سوپاى عێراق رازى نابێت رێگاى زوممار بۆ سحێلا كه‌ 60 گوندى له‌سه‌ره‌ بكاته‌وه‌.

 
به‌ره‌كات شه‌مۆ ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە 15ی ئایارى 2019) به‌ دواڕۆژ راگه‌یاند" چه‌ندین جار هه‌وڵ دراوه‌ جۆره‌ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ سوپاى عێراق به‌ تایبه‌ت فرقه‌ى 15 بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى رێگاى سحێلا بۆ زوممار بكرێته‌وه‌ ولایه‌نى پێشمه‌رگه‌ و ئاسایشى هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌مه‌ رازى بوون و ویستى رێككه‌وتنیان هه‌بوو، به‌ڵام فرقه‌ى 15 سه‌ر به‌ سوپاى عێراق هه‌موو جۆر رێككه‌وتنێك ره‌ت ده‌كات و رازى نابێت به‌ كردنه‌وه‌ى رێگاكه‌".

وتیشى" دواى رێگاى شنگال بۆ موسڵ ئه‌م رێگایه‌ش زۆر گرنگى خۆى هه‌یه‌ چونكە هه‌ر سێ ناحیه‌ى زوممار، ره‌بیعه‌ و ئیازیئه‌ كه‌ سه‌ر به‌ قه‌زاى ته‌له‌عفه‌رن ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر ئه‌م هێله‌ و زیاتر 60 گوندى ناحیه‌ى زوممار له‌ شنگال دابڕاون و زیانێكى زۆری به‌ هاوڵاتییان گه‌یاندووه‌".


 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure