دوو وڵات مه‌شق و راهێنانى پێشمه‌رگه‌یان راگرت

هەواڵ / کوردستان :: 6 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 383‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار


ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ردوو حكومه‌تى ئه‌ڵمانیا و ئه‌مریكا مه‌شق و راهێنانیان به‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌رێم راگرت.


ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌ 15ى ئایارى 2019) فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: هه‌ردوو حكومه‌تى ئه‌ڵمانیا و ئه‌مریكا به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه‌ى به‌هۆى له‌ناوچه‌كه‌ هاتۆته‌پێشه‌وه‌، بڕیاریداوه‌ به‌ راگرتنى كاره‌كانیان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان.


وتیشى: "راگرتنه‌كه‌ مه‌شقپێكردن به‌ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و ئه‌و هاوكارییه‌ راوێژكارییه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ هه‌ردوو حكومه‌ت به‌هێزى پێشمه‌رگه‌یان ده‌كرد".


جه‌بار یاوه‌ر، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: راگرتنى ئه‌و كارانه‌ى هه‌ردوو وڵات به‌شێوه‌یه‌كى كاتییه‌.

 

پ: ک. س
بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure