ئێران كۆمەڵێك لە بەرپرسیارێتییەكانی بەرامبەر رێككەوتنی ئەتۆمی دەوەستێنێت

هەواڵ / جیهان :: 6 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 93‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


ئێران كۆمەڵێك لە بەڵێن و بەرپرسیارییەتێكانی بە گوێرەی دەستووری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دەوەستێنێت.


ئاژانسی ئیسنای ئێرانی (ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئایاری 2019) لە زاری بەرپرسێكی ئاگادار لە وەزارەتی وزەی ئەتۆمی ئێران، لە راپۆرتێكدا بڵاویكردەوە: بەڕێوەبردنی پلانەكانی تایبەت بە راگرتنی كۆمەڵێك لە پابەندییەكانی بەرامبەر بە رێككەوتنی ئەتۆمی، كە لە بەیاننامەی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران جەختی لەسەركراوەتەوە، بە فەرمی لەئەمڕۆوە دەستیپێكرد.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە جەختیكردەوە، پلانەكانی تایبەت بە پیتاندنی یۆرانیۆم بە رێژەی دیاریكراو و هەروەها بەرهەمهێنانی بێ رێژەی ئاوی قورس، بە جدی پەیڕە و دەكرێن. 

ئەو بەرپرسە كە نەیویستووە ناوەكەی ئاشكرا بكرێت: لە چەند رۆژی داهاتوودا بە وردی ئەو پلان و كردەوانەی كە ئەنجامدراون رادەگەیەنن.

پ: ك. س
بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure