ئه‌ڵمانیا مه‌شقى سه‌ربازيى له‌ عێراق راگرت

هەواڵ / عێراق :: 6 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 195‌ جار بینراوە

دواڕۆژ           
 ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 15ى ئایارى 2019 حكومه‌تى ئه‌ڵمانیا بڕیاریدا مه‌شقى سه‌ربازیى به‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان رابگرێت به‌هۆى ئه‌و گرژییه‌ى ناوچه‌كه‌ى گرتووه‌ته‌وه‌. 


 
ئاژانسى رۆیته‌رز له‌سه‌ر زارى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌ڵمانیاوه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى پرۆسه‌ى مه‌شقى سه‌ربازیى به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق راده‌گرێت به‌هۆى ئه‌و گرژییه‌ى ناوچه‌كه‌ى گرتووه‌ته‌وه‌.

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت:"زانیاریمان له‌لایه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ به‌ پاڵپشتی ئێران هێرش رووبدات، به‌ڵام ئه‌و دۆخه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ به‌رنامه‌ى مه‌شقپێكردنه‌كانمان له‌ عێراق له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا دووباره‌ ده‌ستپێناكه‌نه‌وه‌".
  
هاوكات گۆڤارى فۆكۆسى ئه‌لیكترۆنى ئاشكرایكردووه‌ كه‌ ئه‌و بڕیاره‌ى ئه‌ڵمانیا به‌هه‌مئاهه‌نگى بووه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانى ترى نێو هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌ داعش.

ئه‌و هه‌نگاوه‌ى ئه‌ڵمانیا له‌پاش ئه‌وه‌ هات كه‌ به‌مدواییه‌ ئه‌مریكا كه‌شتیگه‌لى جه‌نگى ره‌وانه‌ى كه‌نداوى عه‌ره‌بی كردووه‌ گرژییه‌كانیشی له‌گه‌ڵ ئێران گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێكى زۆر.

داڕشتنه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure