پسپۆرێكی ئەڵمانی: كارتی بردنەوە لەدەست ئێراندایە

هەواڵ / جیهان :: 6 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 178‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


پسپۆڕێكی ئەڵمانی بوارە ئەمنییەكان لەسەر كاردانەوەی ئەمریكا بەرامبەر بڕیارە نوێیەكەی ئێران لەسەر وەستاندنی كۆمەڵێك لە بەڵێن و بەرپرسیارێتییەكانی بەرامبەر رێككەوتنی ئەتۆمی، وتی: "ئەمریكا نابێت لە بیری بچێت كارتی براوە لە دەست ئێراندایە". 


بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسی میهری ئێرانی، "كنراد شەتر"پسپۆڕ و لێكۆڵەری ئەڵمانی بوارە ئەمنییەكان، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی "جەنەراڵ ئاسنایگ" دەڵێت: "لە ئێستادا بارودۆخەكە ئاڵۆز بووە و لەلایەكی دیكەشەوە سیاسەتە نوێكانی ئێران لەسەر وەستاندنی چالاكی و بەرپرسیاریەتییەكانی بەرامبەر بە رێككەوتنی ئەتۆمی، بووەتەهۆی هەڵوێست و كاردانەوەی زیاتر لەلایەن ئەمریكاوە دژ بە تاران و هەروەهاش هاوبەشەكانی دیكەی ئێران و وڵاتانی ئەوروپی ناتوانن درێژە بە هاوكارییەكانیان لەگەڵ ئێران بدەن".

شەتەر دەشڵێت: "ئێرانییەكان لەسەر ئەو باوەڕەن كە كارتی براوەی یارییەكە لە دەست ئەواندایە و دەتوانن شكست بە ئەمریكا بێنن، بەڵام راستییەكەش هەر ئەوەیە و كارتی براوەش بە دەست ئێرانەوەیە، نابێت لەبیری بكەین ئەو وڵاتە یەكێك لە گەورەترین هەناردەكەرانی نەوتە لەڕێی كەنداوی عەرەبییە و ئەمە شتێكی كەم نییە".

ئەو پسپۆرە لەسەر رۆڵی ئەوروپاش لەم نێوەندەدا وتی: "وادیارە ئەوروپا ڕۆڵی ئەوتۆی لە چارسەری ئەو كێشەیە و رزگاركردنی رێككەوتنی ئەتۆمی نییە، بەڵام لەم نێوانەدا وادەردەكەوێت چین و روسیا رۆڵێكی كاریگەرتریان هەبێت، بەڵام دەبێت چاوڕێ بكەین، بزانین ئەو دوو وڵاتە چی دەكەن".

پ: ك. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure