ئەمریكا داوایەك لە كارمەندەكانی دەكات لە عێراقدا

هەواڵ / جیهان :: 15/05/2019‌ :: 101‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا داوای كرد تێكڕای كارمەندە ناسەرەكییەكانی لە باڵیۆزخانەی بەغدا و کونسوڵخانەی هەولێر لە عێراقدا چۆڵ بكەن. ئەمە هەنگاوێكە لە چوارچێوەی ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەكانی نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكان و ئێراندا.


لە چەند رۆژی رابوردوودا واشنتن گوشارەكانی بۆسەر تاران توندتر كرد و ئێران بەوە تۆمەتبار دەكات كە نیازی وایە بەم نزیكانە چەند پەلامارێك لە ناوچەكەدا ئەنجام بدات.

هۆشدارییەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت: "رەنگە میلیشیا مەزهەبییە ناحەزەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان ببنە مایەی هەڕەشە بۆسەر هاوڵاتییە ئەمریكییەكان و كۆمپانیا خۆرئاواییەكان لە عێراقدا".

پ: ک. س
بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure