دوو گه‌نج به‌ سێ ساڵ زیندانی سزادران

هەواڵ / کوردستان :: 6 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 204‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

له‌ گه‌رمیان دوو گه‌نج به‌ تۆمه‌تى به‌كارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر به‌ سێ ساڵ زیندانى و غه‌رامه‌ى دارایی سزادران. 


عوسمان عه‌بدولكه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى ئاسایشى گه‌رمیان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌ لایه‌ن دادگاى تاوانه‌كانى كه‌ركوك - گه‌رمیانه‌وه‌ دوو تاوانبار دواى ئه‌وه‌ى دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا نا كه‌ مادده‌ى هۆشبه‌ریان به‌كارهێناوه‌ به‌ پێى مادده‌ى 14/2ى هۆشبه‌ر هه‌ریه‌كه‌یان به‌ سێ ساڵ زیندانى و 100 هه‌زار دینار غه‌رامه‌ى مادى سزادران. 

وتیشى: "ئه‌و دوو تاوانباره‌ هه‌ردووكیان گه‌نجن، یه‌كێكیان ته‌مه‌نى 24 ساڵه‌ و دانیشتووى قه‌زای كه‌لاره‌، ئه‌وی دیكه‌یان ته‌مه‌نى 29 ساڵه‌و دانیشتووى قه‌زی كفری-یه‌".

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure