10 بانك له‌ هه‌رێم ده‌خرێنه‌ ژێر چاودێرى و لیستى ره‌شه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 15/05/2019‌ :: 249‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ

دیارترین مانشێتى (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 15ى ئایارى 2019)ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردستانییه‌كان.

كوردستانى نوێ: 
- به‌ زووترین كات بڕیار له‌ ده‌ستپێكردنى شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانى ده‌درێت
- ئایا عیراق ده‌بێته‌ قوربانیى ئه‌و جه‌نگه‌ى كه‌ به‌ڕێوه‌یه‌؟!
- یادى راپه‌ڕینى كانى عاشقانى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رزڕاگیرا
- عه‌بدولڕه‌زاق جه‌میل ئه‌لسافى تێكۆشه‌رى دێرین كۆچى دوایى كرد
- پیرۆزبایى بۆ یادى دامه‌زراندنى یه‌كێتیى مامۆستایان
- داوا له‌ په‌رله‌مان ده‌كرێت یاساى هاورده‌كردن ئاماده‌ بكات .. بۆ كۆنترۆڵكردنى شمه‌كى ساخته‌ و لاساییكراو
- هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر به‌ڵێنده‌ران ده‌گه‌نه‌ رێكه‌وتن
- رۆژى وه‌رگرتنى گه‌نمى جووتیاران دیارى ده‌كرێت
- په‌خشنامه‌ى هه‌ولێر به‌ چاپێكى نوێ بڵاوكرایه‌وه‌
- به‌رگێكى ترى مێژووى په‌یوه‌ندییه‌كانى شۆڕشى شێخ مه‌حموود كه‌وته‌ به‌رده‌ستى خوێنه‌رانى
- هونه‌رمه‌ند دڵپاد سه‌عید كۆچى دوایى كرد

خه‌بات:
- پێشبینى ده‌كرێت كۆتایى هه‌فته‌ى داهاتوو سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵبژێردرێت
- به‌ كۆنترۆڵكردنى چیاى قه‌ره‌چوخ مه‌ترسییه‌كانى داعش له‌ مه‌خموور كۆتایى دێت
- یه‌كێتیى ئه‌وروپا داوا له‌ ئه‌مریكا و ئێران ده‌كات دانوستان ئه‌نجام بده‌ن
- سه‌دان عه‌ره‌بى هاورده‌ به‌ پشتیوانیى سوپاى عێراق په‌لامارى گوندى په‌لكانه‌یان دا
- هۆشدارییه‌كى توند له‌ تره‌مپه‌وه‌ بۆ ئێران .. ئه‌گه‌ر ئێران هه‌ر هه‌نگاوێك له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌مریكادا بهاوێژێت وه‌ڵامه‌كه‌ى قورس ده‌بێت
- چین به‌ 60 ملیار دۆلار تۆڵه‌ له‌ ئه‌مریكا ده‌كاته‌وه‌
- داعش هه‌ڕه‌شه‌ له‌ جووتیارانى كورد و عه‌ره‌بى مه‌خموور ده‌كات
- هاتووچۆى هه‌رێم هه‌نگاوه‌كانى تۆماركردنى ئوتومبێلى بێ سه‌ره‌تا و ئه‌وروپى راگه‌یاند
- رێڤه‌به‌رێ كاره‌با دهۆكێ: كێشه‌یا كاره‌با دهێته‌ چاره‌سه‌ركه‌رن

هاوڵاتى:
- سێ كه‌س ده‌چنه‌ كێبڕكێى پۆستى پارێزگارى كه‌ركوكه‌وه‌
- گۆڕان له‌مساڵدا كۆنفرانسى نیشتمانى ده‌به‌ستێت
- سه‌رۆكى هه‌رێم هه‌فته‌ى داهاتوو هه‌ڵده‌بژێردرێت
- لیره‌ى توركى باجى دووباره‌ ئه‌نجامدانه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌دات

ئاژانس:
- ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌ر كاندیدى سه‌رۆكى هه‌رێم رێك نه‌كه‌وتن 
* كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو: نه‌ كاندیدمان ده‌بێت نه‌ ده‌نگ به‌ هیچ كاندیدێك ده‌ده‌ین
- كه‌سێكى تر بۆ جێگه‌كه‌ى ئاشتى هه‌ورامى پێشنیار ده‌كرێت
- پارتى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى كادرانى لا ده‌بات
- یه‌كگرتنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ 2 بۆ 5 ساڵى ده‌وێت
- سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان: په‌رله‌مانتارى پارتى هه‌یه‌ ده‌نگى به‌ هه‌ندێك بڕگه‌ى یاساى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم نه‌داوه‌
- به‌غدا وه‌فدێك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ نه‌وت ره‌وانه‌ى هه‌ولێر ده‌كات .. هه‌رێم دوو پێشنیارى داوه‌ته‌ ناوه‌ند بۆ راگرتنى سكاڵایه‌كى
- به‌رپرسانى هه‌سه‌ده‌ سه‌ردانى توركیا ده‌كه‌ن
- به‌شێك له‌ "منداڵانى داعش" له‌ دهۆكن
* سێ ژنى ئێزدى له‌به‌ر منداڵه‌كانیان نه‌گه‌ڕانه‌وه‌
- لێكترازانى پارته‌ ئیسلامییه‌كان و كێشه‌كانیان له‌ گفتوگۆیه‌كى كراوه‌ى ئاژانسدا
- ساڵانه‌ بڕى 18 ملیار دۆلار شمه‌كى توركى و ئێرانى هاورده‌ ده‌كرێت
- حكومه‌ت و هاووڵاتییان داواى قه‌رز له‌ یه‌كتر ده‌كه‌نه‌وه‌ .. فه‌رمانبه‌ران 10 ملیار دۆلاریان لاى حكومه‌ته‌

هه‌ولێر:
- وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ خشته‌ى ئه‌زموونه‌ گشتییه‌كانى بڵاوكرده‌وه‌
- هه‌رێمى كوردستان نیوه‌ى زیاترى قه‌رزه‌كانى رۆسنه‌فتى داواته‌وه‌ .. قه‌رزى رۆسنه‌فت له‌ 3 ملیاره‌وه‌ بووه‌ته‌ كه‌متر له‌ ملیار و نیوێك
- 10 بانك له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌خرێنه‌ ژێر چاودێرى و لیستى ره‌شه‌وه‌
- پارێزگار و جێگرى یه‌كه‌مى پارێزگاى نه‌ینه‌وا هه‌ڵبژێردران
- له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا چه‌ند ماڵپه‌ڕێك فلته‌ر ده‌كرێن
- فیلمى پێشمه‌رگه‌ .. ده‌بێته‌ یه‌كه‌مى فێستیڤاڵى فیلمى به‌یرووت

وشه‌:
- مه‌سرور بارزانى ناوى كاندیدى وه‌زاره‌ته‌كان په‌سه‌ند ده‌كات و هه‌ر كه‌سێك په‌سه‌ند نه‌كات داوا له‌ حزبه‌كه‌ى ده‌كات بیگۆڕێ
- دكتۆر كاوه‌ مه‌حمود سكرتێرى حزبى شیوعى: ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه‌ نابین حكومه‌ت هه‌رچى كرد ره‌تى بكه‌ینه‌وه‌
- "وشه‌" سه‌ردانى ئه‌و ماڵانه‌ ده‌كات كه‌ داعش كه‌سێكى رفاندوون .. ئازادكردنى هه‌ر هاووڵاتییه‌ك به‌ پێنج تا 25 هه‌زار دۆلاره‌
- سه‌لام زوبێدى: دۆخێكى ئه‌رێنى له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌ بۆ رێككه‌وتن
- رۆژانه‌ دوو هه‌زار و 500 تۆن زبڵ پێشكه‌شى ژینگه‌ى هه‌ولێر ده‌كرێت
- نه‌بوونى كارگه‌ وایكردووه‌ كورد به‌ موبه‌ریده‌ى ئێرانى و توركى فێنك بێته‌وه‌
- سیستمێكى پێشكه‌وتووى بیناسازى له‌ كوردستانه‌ به‌ڵام پێشوازى لێ نه‌كراوه‌
- فاخیر حازم قه‌ره‌ج: نه‌خوێنده‌وارى له‌ناو قه‌ره‌ج زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه‌
- كۆییه‌ دوو سه‌ده‌ له‌مه‌وبه‌ر بازاڕى قه‌یسه‌رییان دروست كردووه‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure