دواى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌ك توركیا بۆردومانی ده‌ستپێكرد

هەواڵ / کوردستان :: 15/05/2019‌ :: 497‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

دواى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی هه‌واڵگری سوپای توركیا له‌ سنوری ئامێدی، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان بۆردومانكردنی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان ده‌ستپێكردووه‌.


پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 15ی ئایاری 2019 فڕۆكه‌یه‌كی هه‌واڵگری توركیا له‌ پشتی گوندی (بەری کەڕ) لەنێوان کۆمەڵگەی قەدش و قەزای ئامێدی كه‌وته‌خواره‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل به‌ دواڕۆژی وت: "له‌ئێستادا فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا ئه‌و ناوچه‌یه‌ بۆردومان ده‌كه‌ن كه‌ فڕۆكه‌كه‌ی تێدا كه‌تووه‌ته‌خواره‌وه‌، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی پارچه‌كانی ئه‌و فڕۆكه‌ سه‌ربازییه‌ نه‌كه‌وێته‌ ده‌ست گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه‌".

داڕشتنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure