بڕیارێكی گرنگ له‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 14481‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: وەزیری دارایی بڕیاریداوه‌ پاره‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی كوردستان خه‌رج بكرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئایاری 2019 رێکەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاویكرده‌وه‌: وەزیری دارایی و ئابوری ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داواکارییەکانی وەزارەتەکەی داوه‌ كه‌ تایبه‌تن به‌ نه‌خۆشخانه‌كان.
 
ئه‌مه‌ش ئه‌و داواكارییانه‌ن كه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوای له‌وه‌زیری دارایی كردبوو و بڕیاری له‌سه‌رداوه‌:

20 ملیۆن دینار بۆ نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی ھەڵەبجە.

3 ملیۆن و 108 ھەزار دینار بۆ کڕینی چوار کۆمپیوتەر بۆ نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی.

4 ملیۆن و 150 ھەزار دینار بۆ دروستکردنی بەشی سوتاوی نەخۆشخانەی گشتی ھەڵەبجە.

180 ملیۆن دینار بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بۆ سیستەمی گەرمیی نەخۆشخانەکان.

572 ملیۆن و 938 ھەزار دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی فێرکاریی قه‌زاى رانیە.

3 ملیار و 158 ملیۆن و 820 ھەزار دینار بۆ دابینکردنی خواردنی نەخۆش و کارمەندانی نه‌خۆشخانه‌كان.

26 ملیۆن دینار بۆ 8 پزیشک لە بری دانەنانی نۆرینگەی پزیشکی.

40 ملیۆن دینار بۆ دابینکردنی خواردن بۆ نەخۆشخانەکانی سنوری ئیداره‌ى راپەڕین.

15 ملیۆن و 446 ھەزار دینار بۆ چاککردنەوەو گواستنەوەی (سوتێنەری پاشماوه‌ى نه‌خۆشخانه‌) لە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی بۆ نەخۆشخانەی ھەڵەبجە.

ئا: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure