جیهان بەکورتی: سان فرانسیسكۆ یه‌كه‌م شاره‌ له‌ئه‌مریكا ناسینه‌وه‌ى رووخسار قه‌ده‌غه‌ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 15/05/2019‌ :: 1559‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

 

سكاى نیوز – ترامپ: جه‌نگى بازرگانى له‌گه‌ڵ چین "شه‌ڕێكى بچووكه‌"

رۆژى سێشه‌ممه‌ 14ى ئایارى 2019 دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "جه‌نگى بازرگانى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ چین ته‌نیا شه‌ڕێكى بچووكه‌ و هه‌ردوو وڵات ده‌توانن بگه‌نه‌ رێككه‌وتنێك و سنوورێكى بۆ دابنێن".



ره‌ئى ئه‌لیه‌وم – تێكشاندنى كه‌شتییه‌ گوێزه‌ره‌وه‌كانى نه‌وتى سعودیه‌ ساته‌وه‌ختێكى مه‌ترسیداره‌

پاتریك كۆكبێرن، نوسه‌رى به‌ناوبانگى ئێرله‌ندى وتارێكى نوسیوه‌ له‌ژێر ناونیشانى "تێكشكاندنى كه‌شتییه‌ گوێزه‌ره‌وه‌كانى نه‌وتى سعودیه‌ ساته‌وه‌ختێكى مه‌ترسیداره‌" پاتریك پێوایه‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر كه‌شتییه‌ گوێزه‌ره‌وه‌كانى نه‌وتى سعودیه‌ له‌ نزیك گه‌روى هورمز كارێكى مه‌ترسیداره‌، له‌به‌رئه‌وه‌ى گه‌روى هورمز گرنگترین رێڕه‌وى بازرگانى نه‌وتى نێوده‌وڵه‌تییه‌، هه‌ر جوڵه‌یه‌كى سه‌ربازى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانى دژى ئێران پاڵنه‌ر ده‌بێت بۆ كاردانه‌وه‌ى ئێران، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكاش له‌رووى سه‌ربازییه‌وه‌ باڵاتربێت له‌ ئێران، ئێرانییه‌كان دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كانى سعودیه‌ و ئیمارات ده‌كه‌نه‌ ئامانج.



ژاپۆن تایمز نیوز – نیگه‌رانییه‌ جیهانییه‌كان له‌سه‌ر هه‌نگاونانى ئه‌مریكا به‌ره‌و جه‌نگى ئێران

سوپاى ئه‌مریكا وه‌ڵامى ئه‌و پروپاگه‌نده‌ مه‌ترسیدارانه‌ ده‌داته‌وە كه‌ ژه‌نه‌راڵێكى بریتانى بڵاویكردبووه‌وه‌، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا ئه‌و راپۆرتانه‌ى ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ ئیداره‌كه‌ى پلانى ناردنى 100 هه‌زار سه‌ربازى هه‌یه‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئێران ئه‌گه‌ر پێویست بكات، به‌ڵام دواتر ترامپ به‌قسه‌یه‌ك پێچه‌وانه‌ى كرده‌وه‌ و وتى: "ده‌كرێت ئه‌وه‌ بكه‌م؟ به‌دڵنیاییه‌وه‌".



سكاى نیوز – ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا رێگه‌ له‌ هاورده‌كردنى سه‌گ له‌ میسڕه‌وه‌ ده‌گرێت

سه‌نته‌ره‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ و خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشییه‌كان له‌ ئه‌مریكا بۆ ماوه‌یه‌كى كاتیى هاورده‌كردنى سه‌گ له‌ میسڕه‌وه‌ راده‌گرن، به‌هۆى ئه‌و راپۆرتانه‌ى كه‌ ئاشكرایان كرد 3 سه‌گ نه‌خۆشى ده‌رده‌ سه‌گیان هه‌بووه‌.



بى بى سى – قه‌یرانه‌كانى سودان: سوپا و ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات بۆماوه‌ى سێ ساڵ رێكده‌كه‌ون

سه‌ركرده‌كانى سوپاى سودان رایانگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنى هاوپه‌یمانیدان له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات بۆ ئیداره‌یه‌كى مه‌ده‌نى بۆ ماوه‌ى سێ ساڵیش رێككه‌وتوون.



بى بى سى – سان فرانسیسكۆ یه‌كه‌م شاره‌ له‌ ئه‌مریكا ناسینه‌وه‌ى رووخسار قه‌ده‌غه‌ ده‌كات

به‌كۆى ده‌نگى ئه‌نجوومه‌نى یاسادانانى سانفرانسیسكۆ ده‌نگیان له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنى ناسینه‌وه‌ى رووخسار دا وه‌كو یه‌كه‌م شار له‌ ئه‌مریكا.



گاردیان – توێژینه‌وه‌یه‌ك: كۆكا كۆلا سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى پیسبوونى كه‌نار ده‌ریاكانی بریتانیایە

به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌سه‌ر پیسبوونى ژینگه‌ له‌ بریتانیا ئه‌نجامدراوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، قوتوو و بتڵى كۆكا كۆلا سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى پیسبوونى كه‌نار ده‌ریاكانن له‌ بریتانیا.

تایم-چین ویکیپیدیا بە هەموو زمانەکانیەوە قەدەغەدەکات
پێش چەند ڕۆژێک وڵاتی چین ویکیپیدیا بە زمانی چینی داخست، دواتە بڕیاری قەدەغەکردنەکەیان فروانکرد و بەتەواوەتی خزمەتگوزاری ویکیپیدیای بە هەموو زمانەکانەوە لە وڵاتەکەیدا داخست.


تایم- کۆریای باکور دەڵێت رووبەڕووی گەورەترین شەپۆلی وشکەساڵی بووەتەوە لەماوەی 40 ساڵی رابوردوودا
کۆریای باکوور دەڵێت رووبەڕووی وشکەساڵیەکی زۆر بوونەتەوە و بە دریژایی پێنج مانگی ئەمساڵ تەنیا 54.2 ملیلیتر باران باریوە، ئەمەش کەمترین ئاستە لە ساڵی 1982وە تۆمارکرابێت و رەنگە بەهۆیەوە کارەساتی کەمی خۆراک سەرهەڵبدات.

 

 

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال 

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure