فێستیڤاڵی كان دەستی پێكرد و 12 رۆژ دەخایەنێت

هەواڵ / که‌لتور :: 15/05/2019‌ :: 135‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


حەفتا و دووەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی كان (Festivai De Cannes)، رۆژی سێشەممە 14ی ئایاری 2019 دەستی پێكرد كە هەتا 25ی ئایار لە شاری كان-ی فرەنسا بەردەوام دەبێت.

ئەم خولەی فێستیڤاڵی كان بە نمایشی  فیلمی "مردووەكان نامرن" دەستی پێكرد كە تازەترین بەرهەمی جیم جارموش-ی دەرهێنەری ناوداری ئەمریكییە. فیلمەكانی چەندین دەرهێنەری بە توانا بەشداریی فێستیڤاڵەكە دەكەن و كێبڕكێیانە بۆ بەدەست هێنانی خەڵاتی ئاڵتوونیی كان.

زۆربەی فیلمەكانی بەشدار لەو فێستیڤاڵەدا كاری بەڵگەنامەیی و كۆمەڵایەتین كە بە تەكنیك و توانای باشترین دەرهێنەرەكان بەرهەمهێنراون.
بۆ یەكەمجاریش فیلمی بەڵگەنامەیی "بە دوای چاپلن" نمایش دەكرێت كە چیرۆكی ژیانی چارلی چاپلن-ە و بۆ یادی 130 ساڵەی لەدایكبوونی ئەو هونەرمەندە ناودارە بەرهەمهێنراوە. 

بەڕێوەبەری فێستیڤاڵی كان باس لە بەشداریی بەرچاوی ژنان لەمساڵدا دەكات و دەڵێت:"سێزدە دەرهێنەر و سیناریستی ژن لە بەشی رەسمی فێستیڤاڵەكەدا بەشدارن و بەرهەمیان هەیە". 

 لە 72ەمین خولی فێستیڤاڵی ئەمساڵدا، هیچ فیلمێكی كوردی و ئێرانی بەشدار نییە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure