بۆ ڕۆژى ده‌نگدان نێچیرڤان بارزانى ناچێته‌ په‌رله‌مان

هەواڵ / کوردستان :: 15/05/2019‌ :: 504‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر

له‌ ڕۆژى ده‌نگدان بۆ پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نێچیرڤان بارزانى هه‌مان ڕۆژ ئاماده‌نابێت، به‌مه‌به‌ستى سوێند خواردن و مه‌ڕاسیمى سوێندخواردنه‌كه‌ش به‌ ده‌نگدانى په‌رله‌مانتاران دواده‌خرێت بۆ كاتێكى دیكه‌ و دانیشتنه‌كه‌ش به‌كراوه‌یى جێده‌هێڵدرێت.


په‌رله‌مانى كوردستان ڕۆژى چوارشەممە 8ی ئایاری 2019، لە دانیشتنی ئاسایی ژمارە (٥) ساڵی یەکەم خولی یەکەمی خۆیدا (یاساى کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ـ عێراق)ى بە دەنگی 89 پەرلەمانتار پەسه‌ند کرد.

یه‌كشەممەى ڕابردوو پەرلەمانی کوردستان ده‌رگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان کردەوە، خوازیارانی خۆپاڵاوتن بۆیان هه‌بوو له‌ ماوه‌ی سێ رۆژدا واته‌ تا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌  15 ئایار، ناوه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن.

دواى داخستنى دەرگای خۆپاڵاوتنیش دوو ڕۆژیش بۆ  مافی تانەدانه‌و پاشان له‌ ماوەی 10 رۆژدا به‌ ده‌نگدانى ئاشكرا له‌ هۆڵى په‌رله‌مان ده‌نگ بۆ سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌درێت.

تاوه‌كو ئێستا جگه‌ له‌ نێچیرڤان بارزانى، كه‌ كاندیدى پارتییه‌ و له‌ لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كێتى پشتگیرى ده‌كرێت، سێ كه‌سى دیكه‌ش له‌ ده‌ره‌وه‌ى فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان خۆیان بۆ پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم كاندیدكردووه‌.

به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست دواڕۆژ كه‌وتووه‌، له‌ ڕۆژى ده‌نگدان بۆ پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم، نێچیرڤان بارزانى له‌ هه‌مان كاتدا ئاماده‌ نابێت و به‌ڵكو پاش ده‌نگدانى ئاشكرا له‌سه‌ر ئه‌و  پۆسته‌ سه‌رۆكى په‌رله‌مان داواده‌كات دانیشتنه‌كه‌ دوابخرێت بۆ پرسى سوێند خواردن بۆ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێر و ڕۆژێك.

به‌پێى به‌ دواداچوونه‌كانى دواڕۆژ به‌پێى یاسا پێویسته‌ ڕاسته‌وخۆ له‌ دواى ده‌نگدان سه‌رۆكى هه‌رێم سوێندنى یاسایى بخوات و به‌یه‌ك دانیشتن كۆتایى به‌و پرسه‌ بهێنرێت، به‌ڵام به‌هۆى بوونى چه‌ند هۆكارێك نێچیرڤان بارزانى نایه‌وێت ئاماده‌بێت له‌وانه‌  كاردانه‌وه‌ى لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆن و بوونى كاندیدى دیكه‌و رێكخستنى مه‌راسیمێكى گه‌وره‌ به‌ چه‌ند كاتژمێرو ڕۆژێك له‌ دواى ده‌نگدان ئه‌ویش به‌ ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى هه‌رێم و به‌غداو نوێنه‌رى وڵاتان.

لاى خۆیه‌وه‌ ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌ دواڕۆژى ڕاگه‌یاند : جارێ ڕوون نییه‌ مه‌راسیمه‌کە چۆن و له‌ چ كاتێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن ده‌نگدان بۆ سه‌رۆكى هه‌رێم له‌ ڕۆژانى 20 بۆ 25 ئه‌م مانگه‌ بێت.

پ:ئەڤین

Sartip Waisy

11:09 (4 minutes ago)
to me
 
 
 
 
 

بۆ ڕۆژى ده‌نگدان نێچیرڤان بارزانى ناچێته‌ په‌رله‌مان

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر

له‌ ڕۆژى ده‌نگدان بۆ پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نێچیرڤان بارزانى هه‌مان ڕۆژ ئاماده‌نابێت به‌مه‌به‌ستى سوێندخواردن و مه‌ڕاسیمى سوێندخواردنه‌كه‌ش به‌ ده‌نگدانى په‌رله‌مانتاران دواده‌خرێت بۆ كاتێكى دیكه‌و دانیشتنه‌كه‌ش به‌كراوه‌یى جێده‌هێلدرێت .

په‌رله‌مانى كوردستان ڕۆژى چوارشەممە 8ی ئایاری 2019، لە دانیشتنی ئاسایی ژمارە (٥) ساڵی یەکەم خولی یەکەمی خۆیدا (یاساى کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ـ عێراق)ى بە دەنگی 89 پەرلەمانتار پەسه‌ند کرد. یه‌كشەممى ڕابردوو پەرلەمانی کوردستان ده‌رگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان کردەوە، خوازیارانی خۆپاڵاوتن بۆیان هه‌بوو له‌ ماوه‌ی سێ رۆژدا واته‌ تا ئه‌مرشۆ چوارشه‌ممه‌  15 ئایار، ناوه‌كانیان پێشكه‌شبكه‌ن.

دواى داخستنى دەرگای خۆپاڵاوتن یش دوو ڕۆژیش بۆ  مافی تانەدانه‌و پاشان له‌ ماوەی ده‌ رۆژدا به‌ ده‌نگدانى ئاشكرا له‌ هۆڵى په‌رله‌مان  ده‌نگ بۆ سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌درێت.

تاوه‌كو ئێستاش جگه‌ له‌ نێچیرڤان بارزانى، كه‌ كاندیدى پارتیه‌و له‌ لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كێتى پشتگیرى ده‌كرێت، سێ كه‌سى دیكه‌ش له‌ ده‌ره‌وه‌ى فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان خۆیان بۆ پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم كاندیدكردووه‌.

به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست دواڕۆژ كه‌وتووه‌، له‌ ڕۆژى ده‌نگدان بۆ پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم، نێچیرڤان بارزانى له‌ هه‌مان كاتدا ئاماده‌ نابێت و به‌ڵكو پاش ده‌نگدانى ئاشكرا له‌سه‌ر ئه‌و  پۆسته‌ سه‌رۆكى په‌رله‌مان داواده‌كات دانیشتنه‌كه‌ دوابخرێت بۆ پرسى سوێند خواردن بۆ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرو ڕۆژێك.

به‌پێى به‌ دواداچوونه‌كانى دواڕۆژیش به‌پێى یاسا پێویسته‌ ڕاسته‌وخۆ له‌ دواى ده‌نگدان پێویسته‌ سه‌رۆكى هه‌رێم سوێندنى یاسایى بخوات به‌یه‌ك دانیشتن كۆتایى به‌و پرسه‌ بهێنرێت، به‌ڵام به‌هۆى بوونى چه‌ند هۆكارێك نێچیرڤان بارزانى نایه‌وێت ئاماده‌بێت له‌وانه‌:

1. كاردانه‌وه‌ى لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆن و بوونى كاندیدى دیكه‌.

2. رێكخستنى مه‌راسیمێكى گه‌وره‌ به‌ چه‌ند كاتژمێرو ڕۆژێك له‌ دواى ده‌نگدان ئه‌ویش به‌ ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى هه‌رێم و به‌غداو نوێنه‌رى وڵاتان.

لاى خۆیه‌وه‌ ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌ دواڕۆژى ڕاگه‌یاند :" جارێ ڕوون نییه‌ مه‌راسیمه‌ چۆن و له‌ چ كاتێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ ده‌نگدان بۆ سه‌رۆكى هه‌رێم له‌ ڕۆژانى 20 بۆ 25 ئه‌م مانگه‌ بێت."

بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure