عەلی سیستانی پەیامێکی ئاراستەی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کرد

هەواڵ / عێراق :: 15/05/2019‌ :: 236‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق، لە سێ پەیامدا داوای لە هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق کرد کە خۆیان لە قەیرانەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە بەدووربگرن.

 

سەرچاوەیەکی سیاسی (ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئایاری 2019) ئاشکرای کردووە: پەرلەمانتاری پێشووی عێراق و کەسایەتی نزیک لە عەلی سیستانی (عەبدولهادی حەکیم) پەیامەکانی گەیاندۆتە هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کە بە گشتی ناوەڕۆکەکانیان لەیەکەوە نزیکبوون و بە گرنگ وەسفی کردوون.

 

بەشی گرنگی پەیامەکە بۆ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە و داوای لێکراوە لە بڕیارەکانیدا خۆڕاگر بێت و نەکەوێتە ژێر باری ئەو حیزبانەی بەرژەوەندی خۆیان دەوێت.

 

هاوکات داوای لێکردووە: لە کێشەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە خۆی بەدووربگرێت، چونکە گەلی عێراق ماندووە و بەرگەی قەیرانێکی دیکە ناگرێت.

 

ئەم پەیامەی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق دوای زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دێن.

 

ئا:ئەڤین

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure