ئه‌مریكا فه‌رمان به‌ بەشێک لە فەرمانبەرانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات عێراق به‌جێبهێڵن

هەواڵ / عێراق :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 2040‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا فه‌رمان به‌ کارمەندە ناسەرەکییەکانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات عێراق به‌جێبهێڵن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌مریكا.


به‌پێی ئاژانسی رۆیته‌رز، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 15ی ئایاری 2019) فه‌رمانی به‌و هاووڵاتیانه‌ی وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ كه‌ له‌ ناو عێراقدا كار ده‌كه‌ن و ناسەرەکین، ئه‌و وڵاته‌ به‌جێبهێڵن.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای له‌ فه‌رمانبه‌ره‌كانی كونسڵخانه‌ و باڵیۆزخانه‌ و شوێنه‌ ره‌سمییه‌كان نه‌كردووه‌ عێراق به‌جێبهێڵن.

ده‌ركردنی ئه‌و فه‌رمانه‌ دواى ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی پێشوه‌ختی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق دێت.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure