له‌باره‌ى شۆفێریکردنی تاكسی بڕیارێكی نوێ بۆ فەرمانبەران ده‌ركرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 5709‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ بڕیارێكی نوێدا جێبه‌جێكردنی رێنمایی قه‌ده‌غه‌كردنی شۆفێریی تاكسی له‌ لایه‌ن كارمه‌ندانی فەرمانبەرانەوە دواخست.


ئه‌و نوسراوه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ ژماره‌ (8818 له‌ 2019/5/15) واتا ئه‌مڕۆ ده‌ركراوه‌ و كۆپییه‌كی ده‌ست دواڕۆژ كه‌وتووه‌، تیایدا هاتوه‌: "بڕیارماندا به‌ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی شه‌شه‌م بڕگه‌ی (2) کە رێنمایی قه‌ده‌غه‌كردنی كاری تاكسییە له‌ لایه‌ن فەرمانبەرانەوە تاوه‌كو 2019/9/1".

رێنمایی ژماره‌ 1ی ساڵی 2019ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ تایبه‌ته‌ به‌ كاری شۆفێری تاكسی له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ ژماره‌ 1687 له‌ 2019/1/24.

پێشتر وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم رێنمایی ده‌كردبوو كه‌ كاری تاكسی له‌ 2019/6/1وه‌ له‌ فەرمانبەران قه‌ده‌غه‌ بكرێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌و بڕیاره‌ی درێژكرده‌وه‌ و رایگەیاند کە لە  2019/9/1وه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت.

داڕشتنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە