خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان و خانه‌نشینی راگه‌یه‌ندرا

هەواڵ / کوردستان :: 15/05/2019‌ :: 31356‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاریان عەلی 

سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ دواڕۆژ ئاشكرای كرد: تاوه‌كو 22ی ئه‌م مانگه‌ مووچه‌ی سەرجەم وه‌زاره‌ته‌كان و خانه‌نشینیش دابه‌شده‌كرێت.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وەزارەتی دارایی و ئابووری (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 15ى ئایارى 2019) بۆ دواڕۆژ ئاشكرای كرد: سبەی پێنجشه‌ممه‌ مووچەی مانگى شوباتى 2019ی وەزارەتی ناوخۆ، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، ده‌زگای ئاسایش، زێره‌ڤانی، فه‌رمانده‌ی به‌رگری و فریاكه‌وتن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ دابەشدەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد: رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ مووچەی وەزارەته‌كانی شاره‌وانی، كاره‌با، گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن، پلاندانان، كشتوكاڵ، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، ژینگه‌، ده‌سته‌ی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ، ده‌زگای مین و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن دابەشده‌كرێت.

باسی لەوەشكرد: رۆژی دووشەممەی هه‌فته‌ی داهاتوو مووچەی وه‌زاره‌ته‌كانی بازرگانی، رۆشنبیری، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دابه‌شده‌كرێت.

ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه‌: كه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ مووچه‌ی خانه‌نشینی سەربازی دابه‌شده‌كرێت.

هه‌روه‌ها رۆژی چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی خانه‌نشینی شارستانی دابه‌شده‌كرێت.

داڕشتنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە