هێزه‌كانی ئه‌مریكا خرانه‌ حاڵه‌تی ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشییه‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 6 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 1111‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا رایگه‌یاند: به‌هۆی مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران و میلیشیاكانه‌وه‌، هێزه‌كانیان له‌ عێراق خستووه‌ته‌ حاڵه‌تی ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشییه‌وه‌.


ئه‌و هه‌واڵه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ ده‌نگۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزی ئه‌مریكی له‌ناوچه‌ی ئه‌عزه‌میه‌ی به‌غدا بڵاوبۆوه‌و دواتر فه‌ریق ركن جه‌لیل روبه‌یعی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ راستیی تێدا نییه‌. 

بێڵ ئێربان وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاندووه‌: ترسیان له‌ ھێرشی ئێران و میلیشیاکانیان له‌ عێراق هه‌یه‌ كه‌ ھێزەکان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بكه‌نه‌ ئامانج، بۆیه‌ چاودێری دۆخه‌كه‌و هه‌ر جوڵه‌یه‌كی ئێران و میلیشیاكان ده‌كه‌ن و هه‌موو هێزه‌كانیان له‌ حاڵه‌تی ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان.

وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست باسی له‌وه‌شكردووه‌: هەڕەشەکان بۆ سەر سوپای ئەمریکا لە عێراق پێدەچێت له‌ناكاو وچاوەڕواننەکراون بێت.

له‌ دواى تووندكردنی سزاكانی سه‌ر ئێران له‌ 2ی ئایاری 2019، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ هێزه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی واشنتن له‌ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه‌، بۆیه‌ له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا چه‌ندین به‌رپرسی باڵای ئه‌و وڵاته‌ به‌نهێنی سه‌ردانی ناوچه‌كه‌یان كردووه‌، به‌تایبه‌ت هاتنی مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ بۆ عێراق.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد
بڵاوكردنه‌وه‌: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure