عێراق پلان بۆ بارى له‌ناكاو داده‌نێت

هەواڵ / عێراق :: 15/05/2019‌ :: 1829‌ جار بینراوە
عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌وڵى زۆریداوه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ى ده‌رچه‌یه‌ك بۆ ناكۆكیه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و ئێران و ده‌شڵێت: پلانیان بۆ بارى له‌ناكاو هه‌یه‌.


عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14ى ئایارى 2019) له‌میانه‌ى كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى هه‌فتانه‌ى خۆیدا رایگه‌یاند: هه‌وڵى زۆریداوه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ى ده‌رچه‌یه‌ك بۆ كێشه‌ و ناكۆكیه‌كانى ئه‌مریكا و ئێران و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سێ په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ئه‌نجامداوه‌ به‌ر له‌ سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌غدا.

عه‌بدولمه‌هدى وتیشى: "ناكۆكى ئێران و ئه‌مریكا دۆسیه‌یه‌كى دژواره‌ و ئێمه‌ش هه‌وڵ بۆ دۆزینه‌وه‌ى ده‌رچه‌یه‌ك بۆ ده‌رچوون له‌و گرفته‌ ده‌ده‌ین".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: پلانمان بۆ بارى له‌ناكاو هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران رووبدات.

ده‌رباره‌ى سه‌ردانه‌كه‌شى بۆ توركیا كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ى ئه‌نجامیبدات وتى: تاوتوێى خاڵه‌ هاوبه‌شه‌كان و دۆسیه‌ى ئاسایشى هه‌ریمایه‌تى ده‌كه‌ین و پرسى ئاویش گرنگى ده‌بێت له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا.

وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure