وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بریارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی خوێندکاران ده‌رده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 11858‌ جار بینراوە

تاگ :: پەروەردە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ گه‌ر خوێندكارێكی پۆله‌ ناكۆتاكان له‌ وانه‌یه‌ك 40 نمره‌ی هه‌بێت به‌ ده‌رچوو هه‌ژمار ده‌كرێت. 


كه‌ریم له‌تیف، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌زموونه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14ى ئایارى 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ گه‌ر خوێندكارێكی پۆله‌ ناكۆتاكان (7 و 8ـی بنەڕەتی و 10 و 11ـی ئامادەیی) له‌ دوو وانه‌دا له‌ یه‌كێكیان 40 نمره‌ی هه‌بێت و له‌ وانه‌كه‌ی تر 45 نمره‌ی هه‌بێت ئه‌وا به‌ ده‌رچوو هه‌ژمار ده‌كرێت. 

وتیشی: "ئه‌و سیستمه‌ جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ سیستمی په‌ڕینه‌وه‌، چونكه‌ له‌ سیستمی په‌ڕینه‌وه‌ خوێندكار وانه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌مێنێته‌وه‌ و ده‌بێت تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌نجام بداته‌وه‌، به‌ڵام له‌و سیستمه‌ی ئێستا خوێندكار نمره‌كانی بۆ هه‌ژمارده‌كرێت و تاقیكردنه‌وه‌ش ئه‌نجام ناداته‌وه‌ و له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش سیستمێك نه‌ماوه‌ به‌ناوی سیستمی په‌ڕینه‌وه‌".  

سه‌باره‌ت به‌ پۆلی نۆیه‌میش، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌زموونه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: پۆلی نۆیه‌م هیچ بڕیارێك نایگرێته‌وه‌، به‌ڵام گه‌ر له‌ یه‌ك وانه‌دا 40 نمره‌ی هه‌بێت ئه‌وا بە دەرچوو هه‌ژمارده‌كرێت.

پ: ن.ر
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure