به‌رگرى شارستانى تیمى گه‌ڕۆك له‌ناوچه‌كان جێگیر ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 15/05/2019‌ :: 143‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

به‌هۆى شۆرتى كاره‌باوه‌ له‌ گه‌رمیان زیاتر له‌ 20 دۆنم زه‌وى پوش و پاوان سوتاوە و به‌رگرى شارستانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: "هه‌شت تیمى گه‌ڕۆكمان بۆ هه‌شت ناوچه‌ى گه‌رمیان داناوه‌ بۆ ئەوەی له‌ حاڵه‌تى ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ ئه‌و تیمانه‌ به‌ زووترین كات بگه‌نه‌ شوێنی رووداوه‌كان". 


نیعه‌ت عه‌لى، وته‌بێژى به‌رگرى شارستانى گه‌رمیان (ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئایاری 2019) به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌ سنوورى ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا به‌هۆى شۆرتى كاره‌باوه‌ كه‌ كاره‌باكه‌ به‌ نێو زه‌ویدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، نزیكه‌ى 20 دۆنم زه‌وى له‌ پوش و پاوان و جاڕى دانه‌وێڵه‌ سوتا و دواتر له‌لایه‌ن ئاگركوژێنه‌وه‌ى سه‌رقه‌ڵاوه‌ كۆنترۆڵكرا و سه‌دان دۆنم زه‌وى دیكه‌ له‌ سوتان ڕزگار كران. 

وتیشى: "له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌مساڵ پوش و پاوان و ده‌غڵ و دان و گژوگیا زۆره‌، هه‌شت تیمى گه‌ڕۆكمان دروستكردووه‌ ئه‌و تیمانه‌ له‌ هه‌شت ناوچه‌ى گه‌رمیان نزیك له‌ ده‌شت و ناوچه‌ كشتوكاڵییه‌كان دانراون، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ى شاره‌كان قه‌ره‌باڵغه‌ و له‌حاڵه‌تى ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ تیمه‌كان دره‌نگ ده‌گه‌نه‌ شوێنى مه‌به‌ست، به‌ڵام تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كان به‌ زووترین كات ده‌گه‌نه‌ سه‌ر رووداوه‌كان".

پ: ن.ر
بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure