خامنەیی: جەنگ لەگەڵ ئەمریکا روونادات

هەواڵ / جیهان :: 14/05/2019‌ :: 198‌ جار بینراوە
عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران

دواڕۆژ

رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایدەگەیەنێت: جەنگ لەگەڵ ئەمریکا روونادات، جەختیش لەوە دەکاتەوە کە هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ واشنتن ناکەن.


عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەکاتی پێشوازیکردنی لە ژمارەیەک بەرپرس وتی: "بژاردەی کۆتایی ئێرانییەکان بەرگریکردنە لەبەرامبەر فشارەکانی ئەمریکا، ئەو جەنگەی ئێستاش هەیە جەنگی ئیرادەیە و لەکۆتاییدا ئێران سەردەکەوێت".

وتیشی: "ئێران جەنگی ناوێت، چونکە دەزانێت لە بەرژەوەندی ئەو نییە".

خامنەیی جەختی لەوەشکردەوە کە ناچنە هیچ گفتوگۆیەکەوە لەگەڵ ئەمریکا لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمی ئێرانەوە.

ئاماژەی بەوەشدا: ئەمریکا ناچاردەبێت پاشگەزبێتەوە لە رووبەڕووبوونەوەی ئێران و سەرکردایەتی وڵاتەکەی دەستبەرداری سیستمە مووشەکییەکەیان نابن.

دەشڵێت: "ئێران خاوەن ستراتیجییەکی قوڵە لە ناوچەکەدا و دەستبەرداری نابێت، هەر کەسێک بە دەنگی بەرز هەڕەشە بکات، توانای جێبەجێکردنی هەڕەشەکانی نابێت".

پ: ن.ر
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure