روسیا و ئه‌مریكا له‌باره‌ى ئێرانه‌وه‌ ناكۆكن

هەواڵ / جیهان :: 14/05/2019‌ :: 194‌ جار بینراوە
لاڤرۆڤ و پۆمپیۆ

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ هه‌ردوو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و روسیا له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا تاوتوێی چه‌ند پرسێكیان كردووه‌.


له‌وباره‌یه‌وه‌ مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ فشاره‌كانی بۆ سه‌ر ئێران.

باسی له‌وه‌شكرد: سه‌باره‌ت به‌ فه‌نزوێلا له‌گه‌ڵ روسیا ناكۆكیمان هه‌یه‌ و هیواخوازم مۆسكۆ ده‌ستبه‌رداری پاڵپشتیكردنی مادۆرۆ بێت.

هاوكات سێرگی لافرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا ناكۆكیمان هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران.

لافرۆڤ وتیشی: له‌گه‌ڵ مایك پۆمپیۆ تاووتوێی سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی و پرسه‌ سیاسییه‌كانی سوریامان كرد له‌ چوارچێوه‌ی لیژنه‌یه‌كی ده‌ستوریدا.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure