ئیمارات سەرزەنشتی هێرشەکەی سەر سعودیە دەکات

هەواڵ / جیهان :: 14/05/2019‌ :: 136‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

ئیمارات هێرشەکەی حوسیەکانی سەرزەنشت کرد کە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەنجامدراوە و بۆریەکی گواستنەوەی پتڕۆڵی سعودی کردە ئامانج.


ئیمارات هێرشە تێکدەر و تیرۆرستیەکەی حوسیەکانی سەرزەنشتکرد و بە بەڵگەیەکی نوێی بۆ رێچکە "دڕندە و تیرۆرستیەکانی حوسیەکان" هەژماریکرد.

وەزارەتی دەرەوە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئیمارات هاوخەمی خۆی بۆ سعودیە دەربڕی و یەکڕیزی خۆیان راگەیاند دژی ئەو هێرشانەی ئه‌و وڵاته‌ى کردووەتە ئامانج، ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو هێرشانەی ئاسایش و سەلامەتی هاوڵاتیەکانی کردووەتە ئامانج.

هەروەها لە بڵاوکراوەکەی ئیماراتدا ئاماژەبەوەکراوە کە هەر هێرش و مەترسیەک بۆ سەر سعودیە بە هەڕەشەیەک بۆ ئاسایش و سەقامگیری ئیمارات لەقەڵەم دەدەن.

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure