یه‌كێتى مامۆستایان: حه‌وت هه‌زار به‌ڕێوه‌به‌رى حیزبیى هه‌یه‌

هەواڵ / کوردستان :: 14/05/2019‌ :: 84‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ

دیارترین مانشێتى ژماره‌ى (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14ى ئایارى 2019)ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان.


كوردستانى نوێ: 
- وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا: ئه‌مریكا به‌دواى جه‌نگدا ناگه‌ڕێت
- چاره‌نووسى عێراق له‌ سێره‌ى ناكۆكییه‌كانى واشنتۆن و تاراندا
- سه‌رۆك كۆمار: په‌یوه‌ندى و هاریكاریى هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و دۆست
- پارێزگارى نوێى نه‌ینه‌وا و جێگره‌كه‌ى هه‌ڵبژێردران.. گومان له‌ دروستیى پرۆسه‌ى ده‌نگدانه‌كه‌ ده‌كرێت!
- ره‌وشى سلێمانى له‌ نیوه‌ى دووه‌مى سه‌ده‌ى نۆزده‌دا له‌ چامه‌یه‌كى سالم دا
- 150 هه‌زار كه‌سی له‌ باكوورى خۆرئاواى سوریا ئاواره‌بوون .. له‌و ناوچانه‌دان رێكه‌وتنیان له‌سه‌ر كراوه‌

خه‌بات:
- هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ى چه‌ند خاڵێكى په‌یوه‌ست به‌ كارى بازرگانییه‌وه‌ رێككه‌وتنێكیان ئیمزا كرد .. عادل عه‌بدولمه‌هدى ره‌زامه‌ندیى داوه‌ موسته‌حه‌قاتى جووتیارانى هه‌رێم بدات
- باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ به‌غدا، هۆشداریدا به‌ هاووڵاتییانى وڵاته‌كه‌ى كه‌ گه‌شت بۆ عێراق نه‌كه‌ن
- بریتانیا له‌ ئه‌گه‌رى هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕ له‌نێوان ئێران و ئه‌مریكا نیگه‌رانه‌
- مه‌نسور مه‌رعید به‌ پارێزگارى نوێى نه‌ینه‌وا هه‌ڵبژێردرا
- رێكخراوى تیرۆریستیى داعش (ویلایه‌تى هیند)ى راگه‌یاند
- ئه‌مریكا 50 هه‌زار سه‌ربازى له‌ عێراق جێگیر كردووه‌
* مزاحم حوێت: خاكى عێراق یه‌كه‌م وێستگه‌ى هێرشى زه‌مینى ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران ده‌بێت
- هێرشكردنه‌ سه‌ر دوو كه‌شتى نه‌وتهه‌ڵگرى سعودیه‌ له‌ ئاوى هه‌رێمیى ئیمارات
- فینله‌ندا ده‌ستى به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ئامێردا گرت كه‌ بۆ عێراق ره‌وانه‌ ده‌كرا .. له‌ دروستكردنى چه‌كى ئه‌مۆمیشدا به‌كارده‌هێنرێت
- له‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانى كۆریاى باكوور، كۆریاى باشوور سیسته‌مى به‌رگریى مووشه‌كیى به‌هێزتر ده‌كات
- په‌رله‌مانتارێكى عێراق: پابه‌ندبوون به‌ سزاكانى ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران له‌ ده‌سه‌ڵاتى عه‌بدولمه‌هدىدا نییه‌
- حكومه‌تى ئه‌ڵمانیا باج له‌و كه‌سانه‌ وه‌رده‌گرێت كه‌ هامۆشۆى مزگه‌وته‌كان ده‌كه‌ن
- به‌نزینى خراپ شۆفێران هه‌راسان ده‌كات
* قائیمقامى هه‌ولێر: هه‌ر به‌نزینخانه‌یه‌ك به‌نزینه‌كه‌ى كوالیتى خراپ بێت، لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت
- هه‌ولێر .. دروستكردنى گه‌وره‌ترین باخچه‌ى ئاژه‌ڵان له‌ قۆناغه‌كانى كۆتاییدایه‌
- خاوه‌ن خانووه‌كانى گوندى كۆرى پارچه‌ زه‌وییه‌ك و 7 هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرن

زه‌مه‌ن:
- سه‌رۆكى یه‌كێتى زانایانى ئیسلامى كوردستان: به‌منزیكانه‌ ماڵپه‌ڕه‌ سێكسییه‌كان له‌ هه‌رێم فلته‌ر ده‌كرێن
- ئه‌ندامێكى سكرتاریه‌تى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان: حه‌وت هه‌زار به‌ڕێوه‌به‌رى حیزبیى هه‌یه‌
- كورد ئاگاى له‌ كاروبارى بانكى ناوه‌ندیى عێراق نییه‌
- گۆڕان كۆنفرانسى نیشتمانى ده‌به‌ستێ
* شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا: نوێبوونه‌وه‌ى گۆڕان زه‌روره‌ته‌
- (زه‌مه‌ن) ده‌قى گرێبه‌ست و به‌ڵێننامه‌ى كڕینى ئۆتۆمبێلى په‌رله‌مانتاران بڵاوده‌كاته‌وه‌
- (زه‌مه‌ن) سێ سیناریۆ بۆ هه‌ڵبژاردنى نێچیرڤان بارزانى ئاشكرا ده‌كات
- خه‌ڵكى كه‌ركوك پێشوازیى له‌ قه‌ده‌غه‌كردنى پانتۆڵى كورت ده‌كه‌ن
- چاره‌نووسى فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان .. ئایا ده‌كرێ ئه‌ندامێتییان لێ وه‌ربگیرێته‌وه‌؟
- یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم میراتى چ سه‌رده‌مێكه‌؟
- به‌شى ساڵێك گه‌نم له‌ سایلۆكانى هه‌رێمدا هه‌یه‌ .. سێ مانگه‌ یه‌ك جار به‌شه‌خۆراك دابه‌شكراوه‌
- چالاكوان و رێكخراوه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان هۆشداریى ده‌ده‌ن: خۆكوشتنى كچان و ژنان گه‌یشتۆته‌ ئاستێكى ترسناك
- عێراق و توركیا.. له‌ دۆستایه‌تییه‌وه‌ بۆ به‌رده‌م دادگا 
* هه‌رێمى كوردستان له‌كوێى ئه‌و مشتومڕه‌ى نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و به‌غدایه‌
- كوردستان ساڵانه‌ 900 ملیۆن هێلكه‌ هاورده‌ ده‌كات .. له‌ ده‌ره‌وه‌ هێلكه‌ هاورده‌ ده‌كات و به‌رهه‌مى خۆى ده‌نێرێ بۆ عێراق
- زێڕ له‌ بازاڕدا جێگه‌ به‌ دۆلار لێژ ده‌كات .. كڕیاران ده‌خوازن له‌ دۆلار دووربكه‌ونه‌وه‌
- ئومێده‌ محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى چاكسازیى ژنان و منداڵانى سلێمانى: زۆرینه‌ى ژنان به‌ تاوانى كوشتن و مادده‌ى هۆشبه‌ر و خیانه‌ت حوكم دراون

هه‌ولێر:
- سه‌رۆك بارزانى و جێنین پڵاسخارد دوا گۆڕانكارییه‌كانى عێراق و ناوچه‌كه‌ تاووتوێ ده‌كه‌ن
- به‌ بڕیارى سه‌رۆك وه‌زیران، هاووڵاتیانى به‌شداربوونى پڕۆژه‌ى (گوندى كۆرى) به‌ پاره‌ و زه‌وى قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌
- داعش داواى سه‌رانه‌ له‌ خه‌ڵكى مه‌خموور ده‌كات
- له‌ پێوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران دواى سزاكانى ئه‌مریكا هه‌رێم پابه‌ندى به‌غدایه‌
- له‌ هه‌ولێر و سلێمانى چاودێرى بازاڕ له‌ مانگى ره‌مه‌زاندا توندتر ده‌كرێت
- نێچیرڤان بارزانى و نوێنه‌رى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه‌
- ئه‌شكه‌وتى شانه‌ده‌ر سه‌رنجى گه‌شتیارانى بۆخۆى راكێشاوه‌
- یه‌مه‌ن به‌ره‌و كوێ؟ 18 ملیۆن یه‌مه‌نى ئاوى پێویستى خواردنه‌وه‌یان نییه‌ 

باس:
- مانگى داهاتوو كۆتایى به‌ دانه‌وه‌ى 4 ملیار دۆلارى قه‌رزى توركیا دێت .. حكومه‌ت چه‌ند ملیار دۆلارێك له‌ قه‌رزه‌كه‌ى داوه‌ته‌وه‌
- كارگه‌ خۆماڵییه‌كان 10 ساڵ له‌ باج و گومرگ و رسوومات ده‌به‌خشرێن
- وه‌زاره‌تى دارایى روونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ى خانه‌نشینكردنى په‌له‌باڵاكانه‌وه‌ ده‌دات
- چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كى ئه‌لیكترۆنى بۆ فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتییان وه‌گه‌ڕ ده‌خرێن
- چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له‌ مۆڵه‌تى شۆفێریدا ده‌كرێن
- له‌ كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا سندوقى كوردستان بۆ داهاته‌كانى نه‌وت و غاز دروست ده‌كرێت
- یه‌كێتى له‌به‌رده‌م یه‌كلاكردنه‌وه‌یه‌كى قورسدایه‌ .. بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پۆسته‌كان مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتى كۆده‌بێته‌وه‌
- له‌ موسڵ كاندیده‌كه‌ى پارتى ده‌رچوو
* سیروان محه‌مه‌د رۆژبه‌یانى، جێگرى هه‌ڵبژێردراوى پارێزگارى نه‌ینه‌وا: كارى له‌پێشینه‌مان هه‌وڵدانه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان
- دواى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت ده‌سته‌ى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانیش كارا ده‌كرێته‌وه‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure