سبەی مووچەی زیاتر لە پێنج وەزارەت دابەشدەکرێت

هەواڵ / کوردستان :: 14/05/2019‌ :: 22055‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری رایدەگەیەنێت: سبەی جگە لە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و کەمئەندامان مووچەی چوار وەزارەتی دیکەش دابەشدەکرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم، (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14ی ئایاری 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: سبه‌ی چوارشه‌ممه‌، مووچه‌ی پێنج وه‌زاره‌ت و توێژێك دابه‌شده‌كرێت.

وتیشی: "سبه‌ی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی خوێندنی باڵا، داد، سامانه‌ سروشتییه‌كان، ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و کار کاروباری کۆمەڵایەتى و کەمئەندامان دابه‌شده‌كرێت".

پێشتر فوئاد سدیق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند بوو: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14ی ئایار، مووچه‌ی مانگی شوباتی وه‌زاره‌تی كار و کاروباری کۆمەڵایەتى و كه‌مئه‌ندامان دابه‌شده‌كرێت، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی سیوله‌ دابه‌شكردنی بۆ سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ دواخرا.

پ: رێباز



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure