هاوڵاتیان لە بەرواری دەرچوون و بەسەرچوونی كاڵا و شمەك ئاگاداردەكرێنەوە

هەواڵ / کوردستان :: 14/05/2019‌ :: 400‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانى

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

ئەنجومەنی پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سلێمانی داوا لەهاوڵاتیان دەكەن هەر كاڵا و شمەكێك بەروارەكەی بەلەزگە لەسەر نووسرابوو نەیكڕن.


(ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 14ی ئایاری 2019) ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی كۆبوونەوەیەك ئه‌نجامدرا.

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بەدواڕۆژی راگەیاند: مەبەست لەو كۆبوونەوەیە ئەوەبوو كە هاوڵاتیان ئاگاداربكرێنەوە لەوەی ئەو كاڵا و شمەكانەی بەرواری دەرچوون و بەسەرچوونیان بەلەزگەیە نەیكڕن، چونكە لەو حاڵەتەدا دەشێت دەستكاری ئەو بەروارە بكرێت.

روونیشیكردەوە: دەبێت بەروار لەسەر كاڵا و شمەك بەجیا بەلەیزەر لەسەری بنووسرێت، تەنانەت هەندێجار لەدەرەوەی وڵاتیش هەر بەو شێوەیە بەروارەكە بەلەزگە دەخرێتەسەر شمەك، بەڵام لە دەروازەكان تێدەپەڕێت.

سۆران عەبدولغەفور ئاماژەی بەوەكرد: ئەوان پێشتریش ئەو رێنماییەیان جێبەجێكردووە، بەڵام ئەمڕۆ دیسان جەخت لەو رێنماییە كرایەوە.

پ: ک. س
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure