بەهۆی درامایەكەوە رێژەی خۆكوشتن زیادبووە

هەواڵ / که‌لتور :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 256‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئەو دراما و فیلمانەی توندوتیژی بڵاودەكەنەوە، هەر بەتەنیا كاریگەریی نەرێنی لەناو كۆمەڵگە (دواكەوتوو و نیمچەدواكەوتووەكان)دا دروستناكات، بەڵكو كۆمەڵگە پێشكەوتووەكانیش گیرۆدە دەكەن و دەرەنجامی خراپ و مەترسیداریان بەدواوەیە.


لەوبارەوە گۆڤارێكی ئەمریكی بەدواداچوونێكی كردووە لەسەر كاریگەریی دراما توندوتیژەكان لەسەر دەروونی هاووڵاتیانی ئەمریكا و بەتایبەت منداڵ و نەوجەوانانی تەمەن 10 بۆ 17 ساڵ.

گۆڤارەكە درامایەكی بەنموونە هێناوەتەوە (ناوی دراماكەی نووسیوە) كە لە كەناڵی Netflix بڵاوكراوەتەوە و بووەتە هۆی زیادبوونی رێژەی خۆكوشتن لەناو نەوجەوانانی ئەمریكادا. 

پسپۆرێكی دەروونناس بۆ گۆڤارەكە دواوە و ئەوە رووندەكاتەوە كە پەخشكردنی ئەو جۆرە دراما و فیلمانەی بیرۆكەی توندوتیژی و خۆكوشتنیان تێدایە، كاریگەرییەكی مەترسیدار لەسەر بینەران دروستدەكەن، بەتایبەت منداڵ و گەنج كە هێشتا ناتوانن رووبەڕووی كێشە و گرفتەكانی ژیانیان ببنەوە، لاسایی دەكەنەوە و بە رێگەیەكی دەزانن بۆ دەربازبوون لەو بارە ناهەموارەی لە ژیانی رۆژانەیاندا تووشیان دەبن.  

ئەو جۆرە بەرهەمانە، ئەگەر راستەوخۆیش نەبنە سەرچاوەی لاساییكردنەوەیان، ئەوا كاریگەریی خراپی دەروونی لەسەر ئەندامانی كۆمەڵ دروستدەكات و بارێكی ناجێگیریان لا دەخوڵقێنێت.

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure