چۆن ئینتەرنێت بۆ هەتا هەتایە مۆسیقای گۆڕی

هەواڵ / که‌لتور :: 14/05/2019‌ :: 142‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

بە درێژایی ئەم چەند ساڵەی پێشوو چەندین گۆڕانکاری گرنگ بەسەر پیشەسازی مۆسیقادا هاتووە، چەندین شێوازی نوێ داهاتووە و هەندێکیان بوونەتە هەمیشەیی، لەم بابەتەی خوارەوەدا باسی کاریگەری ئینتەرنێت دەکەین لەسەر شێوازی بڵاوکردنەوە و گوێگرتن لە گۆرانی.
-خزمەتگوزاری Napster ڕێگەی بە بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت دەدا بە شێوەیەکی نا یاسایی فایلی گۆرانی mp3 بنێرن و دایبەزێنن.


-خزمەتگوزاری MSN بەشێکی تیادابوو دەتتوانی باس لەو شێوازی گۆرانیانە بکەیت کە ئارەزووی پێ دەکەیت.


-ناردنی فایل بە ڕێگەی Peer-to-peer، چەندین بەرنامە هەبووە بەم ڕێگەیە کاری کردووە وەک LimeWire تیایدا بەدوای گۆرانیەک دەگەڕایت و چەند ئەنجامێکی دەدایتێ و دەبوایە زۆر بە وردی تەماشای قەبارە و جۆری فایلەکە بکەیت تاوەکو بە هەڵە ڤایرۆس دانەبەزێنیت.


-پاشان خزمەتگوزاری MySpace هاتە ئاراوە و خەڵکی لەڕێگەیەوە دەیانتوانی بە لیستێک ئەو گۆرانیبێژانە دیاریبکەن کە ئارەزوویان پێ دەکرد یان گۆرانی بکەنە ئینتەرنێتەوە تاوەکو خەڵکی گوێی لێ بگرێت.

-ئایپۆد و فلاشی mp3، پاش سیدی پلەیەر ئایپۆد و فلاشی MP3 داهات و بووە شێوازە نوێکەی گوێگرتن لە گۆرانی و مۆسیقا.


-دواتر شێوازی فرۆشتنی ئەلبووم لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە هاتە ئاراوە و گۆرانیبێژەکان دەتوانن بەرهەمە هونەریەکانیان لەڕێگەی ئینەرنێتەوە بەو نرخە بفرۆشن کە پێیان گونجاوە.


-لە ئێستادا Soundcloud شێوازێکی ئاسانی ترە هونەرمەندان دەتوانن لە رێیەوە بەرهەمە هونەریەکانیان بڵاوبکەنەوە و لەگەڵ جیهاندا هاوبەشی پێ بکەن.


-خزمەتگوزاری Spotify ڕێگە بە خەڵکی دەدات بە شێوەیەکی یاسایی گوێ لە گۆرانی بگرن بەبێ ئەوەی پارەی پێ بدەن، بەڵام هونەرمەندەکان بڕێکی زۆر کەم پارەیان لە ڕێیەوە دەست دەکەوێت.


-جاران خەڵکی بۆ تەماشاکردنی کلیپی ئەو گۆرانیانەی ئارەزوویان پێدەکرد تەماشای تەلەفیزیۆنیان دەکرد، بەڵام لەئێستادا دەتوانیت بە ئاسانی لە یوتیوبدا تەماشای بکەیت.


-هەروەها بەهۆی ئینتەرنێت هونەرمەندان زۆر بە ئاسانی کاردانەوەی خەڵک لەسەر بەرهەمەکانیان دەزانن.


-بیری ئەو کاتەت دێت کە ناچاربوویت لە هاوڕێکەت بپرسیت ناوی گۆرانیەکە چیە؟ ئێستا زۆر بە ئاسانی لە رێگەی خزمەتگوزاری Shazam دەتوانیت ناوی گۆرانیەکە بدۆزیتەوە.


-جاران دەبوایە خەڵکی بۆ ماویەکی دوور و درێژ لە ڕیزدا بوەستانایە تاوەکو تکتی کۆنسێرتیان دەکڕی، بەڵام بەهۆی داهاتنی ئینەتنێتەوە ئێستا دەتوانیت لە ماوەی چەند چرکەیەکدا تکتی کۆنسێرت بکڕیت.


-بەهۆی ئینتەرنێتەوە خەڵکی دەتوانن شێوازی بەرهەمهێنانی گۆرانی فێربن و لەماڵی خۆیانەوە بەرهەمەکان تۆماربکەن و بڵاویبکەنەوە.



 وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure