خانمە هونەرمەندێكی كورد كۆچی دواییكرد

هەواڵ / که‌لتور :: 14/05/2019‌ :: 13060‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار


(ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 14ی ئایاری 2019) هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار دڵپاك سه‌عید له‌ هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.


هاوكار رسكن، به‌ڕێوبه‌ری گه‌له‌ری شانەده‌ر به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: به‌هۆی جه‌ڵته‌وه‌ خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار دڵپاك سه‌عید له‌ هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.

هاوكار رسكن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: دڵپاك سه‌عید، خانمه‌ هونه‌رمه‌ندێكی به‌ئه‌زموونی شێوه‌كارییه‌ و ماسته‌ری له‌ هونه‌ری شێوه‌كاری وه‌رگرتووه‌ و خاوه‌نی چه‌ندین پیشانگەی تایبه‌تی و هاوبه‌شی شێوه‌كارییه‌.

دڵپاك سه‌عید ساڵی 1979 له‌ هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌ و تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ی كۆچی دواییكرد له‌و شاره‌ نیشته‌جێبووه‌.

 

پ: ک. س

بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure