هه‌رێمى كوردستان زیاتر له‌نیوه‌ى قه‌رزه‌كانى روسنه‌فت ده‌داته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 14/05/2019‌ :: 163‌ جار بینراوە

دواڕۆ
كۆمپانیاى روسنه‌فتى روسى ئاشكرایكرد، له‌ چاره‌كى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا هه‌رێمى كوردستان زیاتر له‌ نیوه‌ى قه‌رزه‌كانى داوه‌ته‌وه‌ به‌ كۆمپانیاكه‌یان و ته‌نیا 1.4 ملیار دۆلارى ماوه‌ له‌ كۆى 3 ملیار دۆلار.


پێشتر به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕى 3 ملیار دۆلاری له‌ كۆمپانیاى روسنه‌فتى روسى قه‌رزكردبوو و تا به‌روارى 31ى كانوونى یه‌كه‌مى 2018 حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هیچ قه‌رزێكى نه‌دابووه‌وه‌ به‌ روسنه‌فت، به‌ڵام به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى كۆمپانیاى روسنه‌فت له‌ چاره‌كى یه‌كه‌مى ساڵى 2019د حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان توانیویه‌تى زیاتر له‌ نیوه‌ى قه‌رزه‌كانى بداته‌وه‌ و ئێستا ته‌نیا 1.4 ملیار دۆلارى قه‌رز له‌سه‌ر ماوه‌.

ئیگۆر سیچین کە كۆمپانیاى روسنه‌فت به‌ڕێوه‌ده‌بات رایگه‌یاند: "ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت و داهاتى كۆمپانیاى روسنه‌فت له‌ چاره‌كى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا زیادى كردووه‌".

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال  
  بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق





  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure