بڕى بارانبارینى ئه‌مساڵى به‌راورد به‌ پار ئاشكراده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 14/05/2019‌ :: 859‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر

بەڕێوەبەرایەتى گشتی کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم ئاشکرایکرد: بڕى بارانبارین له‌ كۆتاییه‌كانى وه‌رزى بارانبارینى ئه‌مساڵدا به‌راورد به‌ كۆتاییه‌كانى وه‌رزى بارانبارینى پار له‌ سه‌نته‌رى پارێزگاكانى و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ و سلێمانى و كه‌ركووك له‌ 90% بۆ  100% زیاتر تۆماركراوه‌.


به‌ پێى داتا و ئاماره‌كانى كه‌شناسى، جیاوازى بڕى بارانبارینى ئه‌مساڵ به‌ به‌راورد به‌ پار تاوه‌كو 14 ئایارى 2019 به‌م شێوه‌یه‌: ئه‌مساڵ هه‌ولێر 461.3 ملم باران له‌ پار زیاتر باریوه‌. سلێمانى 473 ملم باران له‌ پار زیاتر باریوه‌ . له‌ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ش 555.6 ملم باران له‌ پار زیاتر باریوه‌. له‌ كه‌ركوك 269.6 ملم باران له‌ پار زیاتر باریوه‌. له‌ دهۆك 682.6 ملم باران له‌ پار زیاتر باریوه‌.

به‌وپێه‌ش، هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ و دهۆك و سلێمانى به‌راورد به‌ پار رێژه‌ى بارانبارینه‌كه‌ 100% زیاتره‌. له‌ قه‌زاكانى: مێرگه‌سور، پێنجوێن و  ئامێدى و ناحییه‌كانى: هیران، ته‌وێله‌ و دینارته‌ رێژه‌كه‌ سێ ئه‌وه‌نده‌ تۆماركراوه‌ به‌راورد به‌ ساڵى 2018.

به‌پێى وته‌ى به‌رپرسانى كه‌شناسی بۆ دواڕۆژ، "تاوه‌كو 15 رۆژى دیكه‌ش وه‌رزى بارانبارین له‌ هه‌رێمى كوردستان ماوه‌ و به‌رده‌وامى هه‌یه‌. هه‌رچه‌نده‌ له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى داهاتوودا كه‌شوهه‌وا به‌ جێگیرى ده‌مێنێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌رى شه‌پۆلێكى لاوازى بارانبارین هه‌یه‌ له‌ كۆتایى ئه‌م مانگه‌دا".

له‌ساڵى 2018، بۆ دواجار له‌ 23 ئایار، بارانبارین تۆماركراوه‌، پاشان كۆتایى به‌ وه‌رزى بارانبارین هاتووه‌.

 پ: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە