سبەی باج دەخرێتە سەر شوتی هاوردەکراو

هەواڵ / ئابوری :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 202‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سەنگین خۆشناو

بەمەبەستی پاراستن و بەبازاڕکڕدنی بەرهەمی ناوخۆ، وەزارەتی کشتوکاڵ (سبەی 15ی ئایاری 2019) بڕی 250 هەزار دینار دەخاتە سەر هەر تۆنێک شوتی هاوردەکراو. 

ئەمین محەمەد، جێگری بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر بە دواڕۆژی راگەیاند: سەرەڕای ئەوەی ئێمە بە نووسراوی رەسمی داوامان لە وەزارەت کرد کە تا 15 رۆژی دیکەش باج نەخرێتە سەر شوتی، چونکە بەرهەمی خۆماڵی پێنەگەیشتووە، بەڵام بڕیارەکە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە. 

ڕەجەب حاجی، سەرپەرشتیاری بازاڕی سەوزە و میوەی هەولێر بۆ دواڕۆژ وتی: "ڕۆژانە 250 تەن شوتی لە ئێران-ەوە هاوردەی بازاڕەکان دەکرێن کە بەشێکی بۆ خواروو و ناوەڕاستی عێراق دەڕوات". 

ئاماژەی بەوەشدا: "ئەگەر شوتی خۆماڵی پێنەگات و باج بخرێتە سەر شوتی، ئەوا پێشبینی دەکرێت نرخی شوتی گران بێت".

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە