زیندانییەكی بێسۆراخی كورد لە گرتووخانەیەكی موسەننا دۆزرایەوە

هەواڵ / کوردستانی :: 13/05/2019‌ :: 357‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

پەرلەمانتارێك لە پەرلەمانی عێراق لە بەدواداچوونێكدا هاوڵاتییەكی هەرێمی كوردستانی دۆزیوەتەوە كە لە گرتووخانەی فڕۆكەخانەی پارێزگای موسەننا دەستگیركراوە و كەسوكارەكەی سۆراخیان نەزانیوە.


بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی یوسرا رەجەب، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ و ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لەپەرلەمانی عێراق ئەوە خراوەتەڕوو: دوێنێ لەگەڵ چەند ئەندامێكی لیژنەكە سەردانی گرتووخانەی فڕۆكەخانەی موسەنایان كردووە و بەدوای گیراوانی هەرێمی كوردستان گەڕاوە و لەوێ دەستگیركراوێكی دۆزیوەتەوە كە خەڵكی قەزای كەلارە و كەسوكارەكەی چەند مانگێگ بووە سۆراخیان نەزانیوە.

راگەیەندراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە: لەلایەن پەرلەمانتارەكەوە بۆ رۆژی شەممەی داهاتوو مۆڵەتی دیدار بۆ كەسوكاری ئەو دەستگیركراوە وەرگیراوە.

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure