بەهۆی نەبوونی پارەوە خشتەی دابەشکردنی مووچە گۆڕدرا

هەواڵ / کوردستانی :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 32930‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاریان عەلی

 

بەهۆی نەبوونی سیولە لە بانکەکاندا خشتەی دابەشکردنی مووچە گۆڕدرا و هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ مووچەی ئەنجومەنی دادوەری دابەشبکرێت بەڵام دابەشکردنەکە دواکەوت بۆ ڕۆژی سێشەمەی داهاتوو.

 

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی و ئابوری ئەمڕۆ دووشەممە 13ی ئایاری 2019 لە لێدوانێکدا بۆ دواڕۆژ وتی:" هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ مووچەی ئەنجومەنی دادوەری دابەشبکرێت، بەڵام بەهۆی نەبوونی سیولەوە دابەشکردنەکەی دواکەوتووە بۆ سبەی سێشەممە".

 

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد: سبەی سێشەممە مووچەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دابەشناکرێت کە لە پێشتردا وا بڵاوکرایەوە دابەشدەکرێت.

دوێنێ دواڕۆژ لە زاری فوئاد سدیق، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم بڵاویکردەوە: کە رۆژی سێشەممە مووچەی وەزارەتی کار دابەشدەکرێت بەڵام سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت بەهۆی نەبوونی سیولەوە دابەشکردنی مووچە گۆڕاوە و سبەی مووچەکانیان دابەش ناکرێت.

 

لە مانگی پێشوودا بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە خۆپیشاندان لە شاری سلێمانی دروست بوو و فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆی سلێمانیش داوایان کرد کە مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا بێتە سەرەتای دابەشکردنی مووچە بەڵام ئەم مانگەش مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دواکەوتنی زیاتری بەخۆیەوە دی.

پ: ڕێباز

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure