له‌سه‌ر هاورده‌كردنی جۆرێكی شوتی روونكردنه‌وه‌ دەدرێت

هەواڵ / کوردستان :: 13/05/2019‌ :: 559‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار


به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و جۆره‌ شوتیانه‌ی هاورده‌ی هه‌ولێر ده‌كرێن مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی هاوڵاتیان نییه‌.


ئه‌مڕۆ هۆبه‌ی خۆپارێزی كشتوكاڵی هه‌ولێر راگه‌یاند: ئه‌و جۆره‌ شوتییه‌ی كه‌ له‌ هه‌ندێك ماڵپه‌ر و په‌یجه‌كانی فه‌یسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ خراپه‌و ده‌رزی لێدراوه‌ و ده‌رمانی له‌ناوكراوه‌، راست نییه‌.

له‌باره‌ی هاورده‌كردنی ئه‌و جۆره‌ شوتییه‌ بۆ هه‌ولێر، عه‌بدولره‌حمان عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی هه‌ولێر به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: هاوڵاتیانی هه‌ولێر دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌و جۆره‌ شوتیانه‌ی كه‌ مێروو لێیداوه‌ یاخود به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك تووشی نه‌خۆشی بووبێت، رێگه‌ نادرێت هاورده‌ی هه‌ولێر بكرێت.

وتیشی: "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌ره‌نتینه‌ی هه‌رێم پێش هاورده‌كردنی شوتی پشنكین ده‌كات، ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت به‌ كه‌ڵكی خواردن نایه‌ت ئه‌وا رێگه‌نادات بهێندرێنه‌ هه‌رێم و له‌مساڵیشدا به‌ده‌یان تۆن شوتی له‌ناوبران.

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure