زانا خه‌لیل: ئه‌فۆریزم چڕكراوه‌ى ره‌نج و كۆششى بیره‌ له‌ چه‌ند وشه‌یه‌كدا

هەواڵ / که‌لتور :: 13/05/2019‌ :: 203‌ جار بینراوە
زانا خه‌لیل

دواڕۆژ

یه‌كێك له‌و نووسه‌ره‌ گه‌نجانه‌ى كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو له‌ كایه‌ى ئه‌ده‌بیدا بابه‌ته‌كانى ده‌بینرێت، زانا خه‌لیل-ى شاعیر و وه‌رگێڕه‌ كه‌ وێڕاى به‌رهه‌مى چاپكراوى، به‌رده‌وام شیعر و بابه‌ته‌كانى بڵاوده‌كرێنه‌وه‌. حكمة: قول مآثور


یه‌كێكیش له‌ بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانى زانا، ئه‌و جۆره‌ نووسن و وه‌رگێڕانه‌یه‌ كه‌ به‌ تایتڵى (ئه‌فۆریزم) بڵاویان ده‌كاته‌وه‌. بۆیه‌ لێمان پرسى: ئه‌فۆریزم چییه‌؟. له‌وه‌ڵامدا به‌ دواڕۆژى وت:"ئەفۆریزم یا (Aphorisms)  یا (حكمة: قول مآثور) یا حیکمەت یا پەند، بیرۆکەیەکی سەربەخۆیە، لە رستەیەک یا چەند رستەیەکی کورتدا سەبارەت بە بابەتێک دەردەبڕدرێ.. ئەفۆریزم چڕکراوەی رەنج و کۆششی بیرە لە چەند وشەیەکی کەمدا، زۆرترینجار بە جوانبێژیێکی شیعری واتادار و چڕ دەردەبڕدرێ کە ئەزموونداری نێرەری تیا دەردەکەوێ. کورتبێژی مەرجی سەرەکی و بنەڕەتی و جەوھەریی ئەو ھونەرەیە كه‌ دەستپێکی مێژووی دەگەڕێتەوە بۆ گریکییەکان و بە تایبەتیش بۆهیراكلیت و سوکرات و ئەرستۆ و ئەفلاتون و..تاد".

ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى كه‌ بۆچى ئه‌م ناوه‌ى هه‌ڵبژاردووه‌؟ زانا ده‌ڵێت:"ئەو وشەیە، وشەیەکی ئینتەرناسیونالە و لە زۆربەی زمانە زیندووەکانی دنیا ھەر ئەفۆریزم بەکار دێ، بۆیە لای من زۆر لە حیکمەتی عەرەبی و پەندی کوردی جوانترە".

سه‌باره‌ت به‌وه‌یش كه‌ ئاخۆ ئه‌و ئه‌فۆریزم-انه‌ى بڵاویان ده‌كاته‌وه‌، نووسنى خۆین یان ئاماده‌كردن یاخود وه‌رگێرانن؟ زانا خه‌لیل ده‌ڵێت: "ئەگەر مەبەستت لەو ئەفۆریزمانەیە کە لە رۆژنامەی ھەولێر بڵاویان دەکەمەوە، ئەوە دیارن کە تەرجەمەن و سەرچاوەکانیشیان نووسراون، تائێستا زیاتر لە500 لاپەڕەی ئەفۆریزمی فەیلەسوف و شاعیر و ھونەرمەند و ئەکتەر و رۆماننووس و شاعیری جیھانیم کردۆتە کوردی و بەشێکیان لە رۆژنامەی ھەولێر بڵاوکراوەتەوە..بۆ خۆشم کتێبێکم ئامادەیە کە ھەمووی ئەفۆریزمە".

دوا پرسیارمان ده‌رباره‌ى به‌كتێبكردنى ئه‌فۆریزمه‌كانى زانا خه‌لیل بوو، له‌مه‌یشیاندا پێى وتین:"ئەفۆریزمەکانی خۆم لە مانگی شەشی ئەوساڵدا بڵاو دەکەمەوە و تەرجەمەکانیش بێگومان لە دەرفەتێکدا بڵاو دەکەمەوە".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure