سوپاى پاسداران هۆشدارى ده‌داته‌ هه‌رێمى كوردستان

هەواڵ / جیهان :: 13/05/2019‌ :: 32177‌ جار بینراوە

تاگ :: ئێران

دواڕۆژ

به‌رپرسێكى باڵاى سه‌ربازى كۆمارى ئیسلامى ئێران هۆشداری دایه‌ هه‌رێمى كوردستان، سه‌باره‌ت به‌و ئاڵۆزیه‌ى كه‌وتووه‌ته‌ نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مریكاوه‌و ده‌ڵێت: "له‌هه‌ر شوێنێكه‌وه‌ هێرشمان بكرێته‌ سه‌ر وێرانی ده‌كه‌ین".


حسین سه‌لامى فه‌رمانده‌ى نوێى سوپاى پاسدارانى ئێران هۆشدارى دایه‌ سه‌ركردایه‌تى سیاسى هه‌رێمى كوردستان كه‌ به‌ ( باكورى عێراق) ناویهێناوە، سه‌باره‌ت به‌ گرژییه‌كانى نێوان تاران و ئه‌مریكا و دەڵێت: "ده‌بێت پابه‌ندى به‌ڵێنه‌كانیان بن، چونكه‌ له‌هه‌ر شوێنێكه‌وه‌ هێرشمان بكرێته‌ سه‌ر وێرانی ده‌كه‌ین".

ئه‌و وتانه‌ى حسێن سه‌لامى له‌میانى وتارێكدا بوو بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ هاووڵاتیانی ئێران.

فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسدارانی ئێران ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: كه‌ هه‌زاران موشه‌كیان له‌ لوبنان و ناوچه‌كانى تر جێگیركردووه‌و هه‌ركاتێك هێرش بكرێته‌ سه‌ریان به‌كاریان ده‌هێنن.

ئه‌و هۆشدارییه‌ى به‌رپرسه‌ ئێرانییه‌كه‌ له‌پاش ئه‌وه‌ هات كه‌ له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابوردوودا ئه‌مریكا چه‌ند كه‌شتیگه‌لێكى سه‌ربازیى بۆ كه‌نداوى عه‌ره‌بی ره‌وانه‌ كرد كه‌ تاران ئه‌و هه‌نگاوه‌ به‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر خۆى ده‌زانێت.

داڕشتنه‌وه‌ : هـ. ق
بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure