باندێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركرا

هەواڵ / کوردستان :: 13/05/2019‌ :: 173‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاریان عه‌لی


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ ئاسایشی گشتی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی باندێكی سێ كه‌سی مادده‌ی هۆشبه‌ری به‌بڕی 45 كیۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ راگه‌یاند.

 
به‌پێی راگه‌یاندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ ئاسایشی گشتی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ له‌ شارۆچكه‌ی ئاكرێ باندێكی سێ كه‌سیان ده‌ستگیركردووه‌.

له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه‌: ئه‌و سێ كه‌سه‌ بڕی 45 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ جۆری هێرۆینیان پێبووه‌ له‌ هه‌وڵدان هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پردێك به‌كاربهێنن.

هه‌رسێ كه‌سه‌كه‌ به‌ پێی مادده‌ی 14ی یاسای به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئێستادا له‌ ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان.

 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure