بەڵگە: فەرمانبەرانی یەکێتی لەسەرۆکایەتی هەرێم گواسترانه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 13/05/2019‌ :: 3496‌ جار بینراوە

تاگ :: یه‌كێتى

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر و هانا

به‌پێى نوسراوێكى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، 28 فه‌رمانبه‌رى سه‌ر به‌ دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر پشكى یه‌كێتیى گواستنه‌وه‌ى راژه‌یان بۆ وه‌زاره‌ته‌كان بۆ كراوه‌.


بەپێی نوسراوى ژماره‌ (319)له‌ 12ى ئایار كه‌ به‌ ئیمزاى نێچیرڤان ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم ده‌رچووه‌: 28 فه‌رمانبه‌ر راژه‌كانیان گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم و زۆربه‌یان ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ن كه‌ له‌سه‌ر پشكى یه‌كێتین و پێكهاتوون له‌ شۆفێر و راوێژكار و بەڕێوبەرانی گشتی.

سەرتیپ جەوهەر، کادیری باڵای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە دواڕۆژی راگەیاند: ئاگادارین کە سەرجەم فەرمانبەرانی یەكێتی لە سەرۆكایەتی هەرێم بە بڕیاری فەرمی گواستراونه‌ته‌وه‌ و راوێژكار و بەڕێوبەرانی گشتیش خانەنشین کراون.

وتیشى: "فەرمانبەر و كاربەدەستانی یەكێتی لە یاداشتێكدا كۆی بڕیاربه‌ده‌ستانى یەكێتیان لەو پرسە ئاگاداركردووەتەوە".

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure