ژنێک چوار منداڵی پێكه‌وه‌ دەبێت

هەواڵ / کوردستان :: 13/05/2019‌ :: 395‌ جار بینراوە
ته‌ندروستى سیانیان جێگیره‌

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی

ژنێک لە نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوون لە دھۆک، چوار منداڵی بوو، پزیشكى پسپۆڕیش ده‌ڵێت: "یه‌كێكیان مردووه‌ و ته‌ندروستى ئه‌وانى تر جێگیره‌".


د. چنار مستەفا، پزیشکی پسپۆڕ لە نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوون لە پارێزگای دھۆک (ئەمڕۆ دووشەممە 13ی ئایاری 2019) به‌ دواڕۆژى راگەیاند: ئەمڕۆ له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌مان نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى منداڵبوون بۆ ژنێك به‌ سه‌ركه‌وتوویى ئه‌نجامدرا و چوار منداڵی پێکەوە بوو.

وتیشی: "یەکێک لە منداڵەکانی ماوەی مانگێک دەبێت لەناو سکی دایکیدا گیانی لەدەستدابوو، به‌ڵام ئه‌وانى تر تەندروستیان زۆر باشه‌".

د. چنار ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: منداڵه‌كان له‌ دوو كوڕ و كچێك پێكدێن و کێشی ھەرسێکیان زۆر باشه‌ و تەندروستی ئەوان و دایکشیان جێگیره‌.

ئه‌و ژنه‌ ئاواره‌یه‌ و نیشته‌جێى كه‌مپى دۆمیز-ه‌و خاوه‌نى چوار كچى تره‌.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە