بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كان سێ تیمى هاوپه‌یمانان له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ن

هەواڵ / کوردستان :: 13/05/2019‌ :: 114‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ

دیارترین مانشێتى ژماره‌ى (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 13ى ئایارى 2019)ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان.

كوردستانى نوێ: 

- خۆ كاندیدكردن بۆ پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌ستیپێكرد .. ماوه‌ى 3 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت
- به‌ هه‌وڵى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران .. پڕۆژه‌ى دووسایدى كه‌لار - ده‌ربه‌ندیخان ده‌ستپێده‌كرێته‌وه‌
- له‌ بابه‌ته‌ ئه‌كادیمییه‌كانى بوارى ماسمیدیا .. ته‌له‌فزیۆن، وه‌ك ئامرازێكى هه‌واڵ و رووماڵكردنى هه‌واڵ
- له‌ پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێردا گرنگترین ته‌كنه‌لۆژیا و ئامێر و كه‌ره‌سته‌كانى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و بیناسازیى خرانه‌ڕوو

خه‌بات:
- ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرایه‌وه‌
* مونا قه‌هوه‌چى: سه‌رۆكى هه‌رێم به‌ ده‌نگدانى ئاشكرا هه‌ڵده‌بژێردرێت
- خه‌سرۆ گۆران: پارتى له‌سه‌ر هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان قسه‌ى ده‌بێت
- سعوودیه‌ .. له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكى ئه‌منییدا ژماره‌یه‌ك داواكراوى توندڕه‌و كوژران
- وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا: سیاسه‌ته‌كانى دۆناڵد ترامپ گرژى و ئاڵۆزى نێوده‌وڵه‌تى لێده‌كه‌وێته‌وه‌
- جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا: سێ تیمى هاوپه‌یمانان له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ن بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كان
- له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ رێژه‌ى 65.9 له‌سه‌دى بودجه‌ى عێراق بۆ مووچه‌ بووه‌
- حیشمه‌توڵڵا فه‌لاحه‌ت پیشه‌: تره‌مپ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئێران هیچ ستراتیژییه‌كى سه‌ربازیى نییه‌
- بلومبێرگ: هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران له‌ گه‌رووى هورمزه‌وه‌ به‌ته‌واوى وه‌ستاوه‌ و هیچ بڕه‌ نه‌وتێك ناڕواته‌ ده‌ره‌وه‌
- مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ مرۆڤایه‌تى ده‌كه‌ن .. بازرگانانى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌ زیندانى هه‌تاهه‌تایى یان له‌سێداره‌دان سزاده‌درێن
* له‌سه‌تاسه‌رى جیهاندا 183 ملیۆن كه‌س ئالووده‌ى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانن
- وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكومه‌تى عێراق له‌باره‌ى سه‌لامه‌تیى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان روونكردنه‌وه‌ ده‌دات
- مه‌راسیمى كۆمساى له‌ هه‌ورامانى ته‌خت به‌ڕێوه‌چوو

رووداو:
- یه‌كێتى بۆ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بیر له‌ "دوو ساڵ به‌ دوو ساڵ" ده‌كاته‌وه‌
- له‌ پڕۆژه‌كانى نیشته‌جێبووندا نیو ملیار دۆلارى هاووڵاتیان خوراوه‌
- 5 هه‌زار دۆلار ده‌درێته‌ په‌رله‌مانتاران بۆ كڕینى ئوتومبێل .. پاره‌كه‌ نادرێته‌وه‌
- پۆلیس گومان ده‌كات كارگه‌یه‌كى مادده‌ى هۆشبه‌رى دۆزیبێته‌وه‌ .. له‌ هه‌ولێره‌ و خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌ستگیركراوه‌
- نێچیرڤان بارزانى به‌ 90 ده‌نگ ده‌بێته‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
- بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئێزدییه‌كان سوپا ره‌وانه‌ى شنگال ده‌كرێ
- رۆژئاڤا بناغه‌ى "په‌روه‌رده‌ى كوردى" داده‌نێ
- 10 بانك له‌ كوردستان ده‌خرێنه‌ ژێر چاودێرى و لیستى ره‌شه‌وه‌ .. به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كانى بانكى ناوه‌ندى كاریان كردووه‌
- مانگانه‌ 7 ملیار دینار به‌ناوى بیمه‌ى كرێكاران وه‌رده‌گیرێ .. ته‌نیا 729 كرێكار سوود له‌ پاره‌ى ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى وه‌رده‌گرن
- گاز و نه‌وتى عێراق و هه‌رێمى كوردستان جێگره‌وه‌ى ئێرانن بۆ توركیا

هه‌ولێر:
- نێچیرڤان بارزانى 15 ملیۆن دۆلار بۆ چاره‌سه‌ركردنى كاره‌باى دهۆك و سۆران ته‌رخان ده‌كات
- بڕى گه‌نمى وه‌رگیراوى جووتیارانى هه‌رێم زیاد ده‌كرێت
* هه‌رێمى كوردستان 340 هه‌زار تۆن گه‌نم راده‌ستى به‌غدا ده‌كات
- گه‌رمتربوونى شه‌ڕى بازرگانى ئه‌مریكا و چین سه‌ره‌ڕاى دانوسانه‌كانیان
- ترامپ داوا ده‌كات وه‌زیرى پێشووى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا دادگایى بكرێت
- په‌رله‌مانتارێكى پارتى: داواى راگرتنى حه‌جى بازرگانیمان كردووه‌
- به‌ ده‌یان هه‌زار خێزان له‌ ناوچه‌كانى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق بۆ پاراستنى گیانى خۆیان روویان له‌ شاره‌كانى هه‌رێم كردووه‌ .. زۆربه‌یان مه‌سیحى، ئێزدى، توركمان و عه‌ره‌بن
- جه‌هه‌په‌ به‌ فه‌رمى ستراتیژییه‌تى هه‌ڵبژاردنى راگه‌یاند
- هه‌ده‌په‌ چى ده‌كات؟
* چاودێرانى سیاسى: ئه‌مجاره‌شیان ده‌نگده‌رى هه‌ده‌په‌ ده‌توانێت سه‌رۆكى شاره‌وانى ئیسته‌نبوڵ یه‌كلایى بكاته‌وه‌
- سوپاى ئه‌مریكا ده‌ستى به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كى بارهه‌ڵگرى كۆریاى باكووردا گرتووه‌
* كیم جۆنگ ئون فه‌رمانى به‌ سوپاى وڵاته‌كه‌ى كردووه‌ خۆى به‌ ته‌واوى بۆ شه‌ڕ ئاماده‌ بكات

ژیانه‌وه‌:
- ژنه‌ كوردێك كاندیده‌ بۆ شاره‌وانى هامبۆرگ
- بۆ یه‌كه‌مجار ژنێك ده‌بێته‌ وه‌زیرى به‌رگرى بریتانیا
- سریلانكا په‌چه‌ له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان قه‌ده‌غه‌ ده‌كات
- سه‌نده‌ى تایمز: له‌ زیندانه‌كانى سعودیه‌ ژنان ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌درێن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure