وه‌زاره‌تی دارایی بڕیارێکی لەبارەی فه‌رمانبه‌رانی گرێبەست ده‌ركرد

هەواڵ / کوردستان :: 13/05/2019‌ :: 22775‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان، رێنمایى نوێى له‌ باره‌ى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست ده‌ركرد، به‌پێى ڕێنماییه‌كه‌ش گۆڕانگارى به‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ستدا دێت و له‌م مانگه‌وە به‌ سیستمى نوێ موچه‌یان پێده‌درێت.

بەپێی رێنمایی ژماره‌ى (10)ى ساڵى 2019، وەزارەتی دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌ ئاڕاسته‌ى گشت وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەت کراوە، تێیدا رێنماییەکی نوێ لەبارەی ماف و ئیمتیازاتی فەرمانبەرانی گرێبەست دەرکراوە.

به‌پێى رێنماییه‌كه‌، گۆڕانكارى به‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ستدا دێت و جگه‌ له‌وه‌ش فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست له‌كاتى گه‌شتكردن وه‌كو شاندى حكومى هه‌مان ماف و ئیمتیازاتیان ده‌بێت و سه‌رجه‌م ئه‌و ساڵانه‌ى وه‌كو گرێبه‌ستیش فه‌رمانبه‌رن، له‌كاتى بوونیان به‌ فه‌رمانبه‌رى هه‌میشه‌یى به‌ خزمه‌ت بۆیان هه‌ژمار ده‌كرێت.

له‌ رێنمایه‌كه‌ى نوێیه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌ مافه‌كانى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست كراوه‌ له‌ ڕووى مۆڵه‌ت وه‌رگرتنى ئاسایى و  نه‌خۆشى، سه‌رجه‌م نوێكردنه‌وه‌ى گڕیبه‌سته‌كانیش له‌ ده‌سه‌ڵاتى وه‌زاره‌تى دارایى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا ده‌بێت و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ره‌كانیش له‌ 1ى ئایارى ئه‌م مانگه‌وه‌ به‌ شێوازى نوێ مووچه‌ وه‌رده‌گرن.

ده‌قى ڕێنماییه‌كان:

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure