دوانه‌یه‌كى پێکەوەنوساو له‌دایكبوون

هەواڵ / عێراق :: 13/05/2019‌ :: 846‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

له‌ حاڵه‌تێكى ده‌گمه‌ندا له‌ پارێزگاى دیاله‌ دوانه‌یه‌ك به‌ چه‌ند به‌شێكى هاوبه‌شى جه‌سته‌ له‌دایكبوون كه‌ سنگ و سكیان پێكه‌وه‌ نووساوه‌ و سپڵ و جگه‌ریشیان هاوبه‌شه‌. 


فارس محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى دیاله‌ (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 13ى ئایارى 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: دوێنێ له‌ حاڵه‌تێكى ده‌گمه‌ندا له‌ نه‌خۆشخانه‌ى به‌تولى فێركارى له‌ شارى باقووبه‌ دوانه‌یه‌كى منداڵ له‌ ره‌گه‌زى كچ به‌ نووساوى و چه‌ند به‌شێكى جه‌سته‌ى هاوبه‌شه‌وه‌ له‌دایكبوون. 

وتیشى: "ئه‌و دوانه‌یه‌ له‌ سنگ و سكه‌وه‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ نووساون و هه‌روه‌ها له‌ سپڵ و جگه‌ریشه‌وه‌ هاوبه‌شن، ئه‌م هاوبه‌شیه‌ش په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌شێكى جه‌سته‌یان به‌ یه‌كه‌وه‌یه‌".

ناوبراو ئاماژه‌شى به‌وه‌دا: ئه‌و دووانه‌یه‌ به‌ نه‌شته‌گه‌رییه‌كى گه‌وره‌ له‌لایه‌ن تیمێكى پزیشكى پسپۆڕه‌وه‌ له‌دایكبوون و بارودۆخى ته‌ندروستیان تا راده‌یه‌ك جێگیره‌ و ره‌نگه‌ ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى بۆ لێكجیاكردنه‌وه‌یان زۆر قورس و زه‌حمه‌ت بێت. 

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure