ئەمریکا لەبارەی ئێرانەوە هۆشداری دەداتە یەکێتیی و پارتی

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 25426‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

بەپێی زانیارییەکانی دواڕۆژ بریکاری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری سیاسی، هۆشداری داوەتە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان.

سەرچاوەیەک لە یەکێتی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە دواڕۆژی راگەیاند: دەیڤد هیل، بریکاری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی پەیوەندی یەکێتیی و پارتی لەگەڵ ئێران هۆشداری پێداون.

باسی لەوەشکرد: نوێنەرەکەی ئەمریکا پێیوتوون کە مامەڵەکانی ئێرانیان قبوڵ نییە و دژی جموجۆڵەکانی حەشدی شەعبی و حیزبوڵاشن لە عێراقدا.

ئاماژەی بەوەشکرد: کە نوێنەرە ئەمریکییەکە بە راستەوخۆ پێیوتوون کە نابێت پەیوەندییان لەگەڵ رەمزەکانی ئێران هەبێت، دیارە مەبەستی قاسم سلێمانی بووە.

ئا: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure