لەبەکارھێنانی جۆرێک پاككه‌ره‌وه خانمان ئاگاداردەکرێنەوە

هەواڵ / کوردستان :: 13/05/2019‌ :: 13655‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، زریان محەمەد


لەشاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر مادده‌ی پاككه‌ره‌وه‌‌ گیرا و نوێنه‌ری كوالیتی كۆنترۆڵی سلێمانی-ش ده‌ڵێت: "زیان به‌ پێستی خانمان ده‌گه‌یه‌نێت".

 

چیمه‌ن بایز، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كوالیتی كۆنترۆڵی جۆری سلێمانی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیەت بەدواڕۆژی راگه‌یاند: "به‌هۆی گومانی خراپبوون له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ته‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر مادده‌ی پاككه‌ره‌وه‌دا گیراوه‌ و نمونه‌ی ره‌وانه‌ی كوالیتی كۆنترۆڵ كرا‌ بۆ پشكنین".

 

ڕاشیگەیاند: "ئه‌و پاككه‌ره‌وەیە‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌جۆری (پولیرا)یه‌ بڕه‌كه‌ی (35) تۆنه‌ و به‌ بۆنه‌كانی شلك و لیمۆ و سێو دروستكراوه‌، بۆ شتنی قاپ و پێداوستی ناوماڵ به‌كارده‌هێنرێت".

 

ئاماژەی بەوەشدا: "له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كوالیتی كۆنترۆڵ پشكنینی كیمیایی بۆ كراوه، ده‌ركه‌وتووه كه‌ شیاوی به‌كارهێنان نییه‌ و زیان به‌ پێستی ئه‌و خانمانه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كە بەكاریدێنن".

 

ئەوەشی ڕوونکردەوە: به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ ته‌واوی ئه‌و مادده‌یەی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه،‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كەشی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.


پێداچوونەوە: ئارام غەفور

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure