چین لێکۆڵینەوە له‌ دیوە تاریکەکەی مانگ دەکات

هەواڵ / زانست :: 13/05/2019‌ :: 308‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ

سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى چین رایانگه‌یاند: ئامێرى تایبه‌تى (یوتو 2) تائێستا زیاتر له‌ 190 مه‌تری بڕیوه‌ له‌سه‌ر دیوە تاریکەکەی مانگ كه‌ تیشكى خۆرى ناگاتێ و تائێستا هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى له‌سه‌ر نه‌كراوه‌.


ده‌زگاى نیشتمانى چینى بۆشایى ئاسمان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "ئامێرى دابه‌زاندنه‌كه‌ و ئامێره‌ گه‌ڕۆكه‌كانى تایبه‌ت به‌و ئه‌ركه‌ دوێنێ كاریاننه‌كردوه‌ به‌هۆى كه‌مى وزه‌ى خۆره‌وه‌، چونكه‌ درێژى رۆژێك له‌سه‌ر مانگ 14 رۆژى سه‌ر زه‌وییه‌ و شه‌وه‌كه‌شى هه‌ر 14 رۆژه‌".

ده‌زگاكه‌ له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: "هه‌موو ئامێر و كه‌ره‌سته‌كان بەباشى كارده‌كه‌ن و زانیارى گرنگیان ره‌وانه‌ى زه‌وى كردوه‌ بۆ شیكردنه‌وه‌یان له‌وانه‌ش ئامێرى تایبه‌تى (یوتو 2) تائێستا زیاتر له‌ 190 مه‌تری بڕیوه‌ له‌سه‌ر دیوى تاریکی مانگ كه‌ تیشكى خۆرى ناگاتێ".

شایەنى باسه‌ چین له‌ 8 ى مانگى كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى 2018دا كه‌شتیه‌كى ئاسمانى تایبه‌تى ڕه‌وانه‌ى جه‌مسه‌رى باشورى مانگ كرد كه‌ ده‌كه‌وێته‌ لایه‌نه‌ دووره‌كه‌ى مانگ، له‌ 3ى كانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵدا به‌ سه‌ركه‌وتوویى نیشته‌وه‌.

پ: ئا.ح
بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure